Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ ۖ وَقَالَ ٱلْمَسِيحُ يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبَّكُمْ ۖ إِنَّهُۥ مَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ ٱلْجَنَّةَ وَمَأْوَىٰهُ ٱلنَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنْ أَنصَارٍۢ ﴾
“Indeed, the truth deny they who say, "Behold, God is the Christ, son of Mary" - seeing that the Christ [himself] said, "O children of Israel! Worship God [alone], who is my Sustainer as well as your Sustainer." Behold, whoever ascribes divinity to any being beside God, unto him will God deny paradise, and his goal shall be the fire: and such evildoers will have none to succour them!”
{بەهەشت حەرامە لە هاوبەشبڕیاردەران} [ لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه كافر بوون كه ئه‌یانووت: خوای گه‌وره عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه- صلى الله عليه وسلم - كه ئه‌یانووت: خوای گه‌وره تێكه‌ڵ بووه له‌گه‌ڵ عیسادا- صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره‌ش ڕه‌ددیانی دایه‌وه به‌وه‌ی فه‌رمووی: [ وَقَالَ الْمَسِيحُ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ ] عیسى- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی به‌نی ئیسرائیل ئێوه عیباده‌تی الله بكه‌ن عیباده‌تی من مه‌كه‌ن كه الله په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه منیش هه‌ر عه‌بدی خوام و عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كه‌م ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ مندا عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن [ إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ ] ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی عیسایه- صلى الله عليه وسلم - هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدات و من بكاته شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره یان هه‌ر كه‌سێكی تر بكاته شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره [ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ ] ئه‌وه خوای گه‌وره به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات وه شوێنی ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه [ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ (٧٢) ] وه ئه‌و كه‌سه سته‌مكارو موشریكانه هیچ كه‌سێك نیه كه پشتیوانیان بێ و له ئاگری دۆزه‌خ رزگاریان بكات.