An-Najm • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَكَم مِّن مَّلَكٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ لَا تُغْنِى شَفَٰعَتُهُمْ شَيْـًٔا إِلَّا مِنۢ بَعْدِ أَن يَأْذَنَ ٱللَّهُ لِمَن يَشَآءُ وَيَرْضَىٰٓ ﴾
“For, however many angels there be in the heavens, their intercession can be of no least avail [to anyone] - except after God has given leave [to intercede] for whomever He wills and with whom He is well-pleased.”
مەرجەكانى شەفاعەت [ وَكَمْ مِنْ مَلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِنْ بَعْدِ أَنْ يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَرْضَى (٢٦) ] وە چەندەها فریشتە هەیە لە ئاسمانەكان و زەویدا لەگەڵ زۆری عیبادەت و پەرستنیان بۆ خوای گەورەو ڕێزیان لای خوای گەورە شەفاعەت و تكای ئەوان لای خوای گەورە هیچ سوودێكی نییە ئیللا لە پاش ئەوەی كە خوای گەورە ئیزنیان بدات كە شەفاعەت بكەن بۆ هەر كەسێك كە ویستی لێ بێ، وە ڕازیش بێ لەو كەسەی كە شەفاعەتی بۆ ئەكرێ، واتە: ئەهلی تەوحید بێت و موشریك نەبێت، ئیتر چۆن ئێوە بەئومێدى ئەو بتانەن شەفاعەتتان بۆ بكەن!؟