WhatsApp Book A Free Trial
القائمة

🕋 تفسير الآية 32 من سورة سُورَةُ النَّجۡمِ

An-Najm • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ ٱلَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلْإِثْمِ وَٱلْفَوَٰحِشَ إِلَّا ٱللَّمَمَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ وَٰسِعُ ٱلْمَغْفِرَةِ ۚ هُوَ أَعْلَمُ بِكُمْ إِذْ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ وَإِذْ أَنتُمْ أَجِنَّةٌۭ فِى بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمْ ۖ فَلَا تُزَكُّوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ۖ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ ٱتَّقَىٰٓ ﴾

“As for those who avoid the [truly] grave sins and shameful deeds - even though they may some­times stumble behold, thy Sustainer is abounding in forgiveness. He is fully aware of you when He brings you into being out of dust, and when you are still hidden in your mothers’ wombs: do not, then, consider your­selves pure - [for] He knows best as to who is conscious of Him.”

📝 التفسير:

[ الَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَائِرَ الْإِثْمِ وَالْفَوَاحِشَ إِلَّا اللَّمَمَ ] ئەو كەسانەی كە خۆیان بەدوور گرتووە لە تاوانە گەورەكان و فاحیشەو بەدڕەوشتی وەكو زینا، تەنها (لەمەم) نەبێ كە تاوانی بچووكە، یاخود وتراوە: شیركە، خۆیان لە شیرك ئەپارێزن ئیتر تاوانەكانی تر خوای گەورە لێیان خۆش ئەبێ, یاخود وتراوە: كەسێكە دەیەوێت فاحیشە بكات پاشان لێیدەگەڕێتەوەو تەوبە ئەكات، یاخود تێڕوانى حەرام و بەركەوتنى حەرامە [ إِنَّ رَبَّكَ وَاسِعُ الْمَغْفِرَةِ ] بەڕاستی پەروەردگارت لێخۆشبوونی زۆر فراوانە [ هُوَ أَعْلَمُ بِكُمْ إِذْ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ ] خوای گەورە زاناترە بە ئێوە كاتێك ئێوەی لە زەوی دروست كردووە، واتە: ئادەمی باوكتانى لە قوڕ دروست كردووە [ وَإِذْ أَنْتُمْ أَجِنَّةٌ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ ] وە كاتێكیش كە ئێوە كۆرپەلە بوونە لە ناو سكی دایكتاندا خوای گەورە زانیاری پێتان هەبووە [ فَلَا تُزَكُّوا أَنْفُسَكُمْ ] بۆیە ئێوە نەفسی خۆتان پاك مەكەنەوەو مەدحی خۆتان مەكەن [ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى (٣٢) ] خوای گەورە خۆی زاناترە بەو كەسانەی كە تەقوای خوای گەورە ئەكەن و خۆیان لە تاوان ئەپارێزن .