Al-Hadid • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَّن ذَا ٱلَّذِى يُقْرِضُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥ وَلَهُۥٓ أَجْرٌۭ كَرِيمٌۭ ﴾
“WHO IS IT that will offer up unto God a goodly loan, which He will amply repay For, such [as do so] shall have a noble reward”
[ مَنْ ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا فَيُضَاعِفَهُ لَهُ وَلَهُ أَجْرٌ كَرِيمٌ (١١) ] كێ هه‌یه قه‌رزێكی باش بدات به خوای گه‌وره، واته: ماڵه‌كه‌ی له پێناو خوای گه‌وره‌دا ببه‌خشێ و چاوه‌ڕێی پاداشتی خوای گه‌وره بێ و منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا نه‌كات ئه‌وه خوای گه‌وره چه‌ند ئه‌وه‌نده پاداشتى ده‌داته‌وه له دونیادا، وه له قیامه‌تیشدا ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر به‌ڕێزی بۆ هه‌یه كه بریتییه له به‌هه‌شت، كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى (ئه‌بو ده‌حداحى ئه‌نصارى) وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - خواى گه‌وره قه‌رزى له ئێمه ده‌وێت؟ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: (به‌ڵێ، ئه‌ى ئه‌بو ده‌حداح)، وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستتم بده‌رێ، ئه‌ویش ده‌ستى پێدا، وتى ئه‌وا من ئه‌م باخه‌م به قه‌رز ده‌ده‌م به خواى گه‌وره، كه شه‌ش سه‌د دار خورماى تێدا بوو، وه خێزان و منداڵه‌كانیشى تێدا بوو، بانگى كردن و وتی: وه‌رنه ده‌ره‌وه ئه‌وا من ئه‌م باخه‌م به‌قه‌رز دا به خواى گه‌وره، خێزانه‌كه‌یشى شتومه‌ك و منداڵه‌كانى ده‌ركردو وتى: كڕین و فرۆشتنه‌كه‌ت قازانجى كرد ئه‌ى ئه‌بو ده‌حداح، پێغه‌مبه‌رى خوایش - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: (ئه‌بو ده‌حداح چه‌نده‌ها دارخورماى گه‌وره‌ى چڕ‌و پڕى له به‌هه‌شتدا هه‌یه، كه لقه‌كانى دوڕڕو مروارییه)، (ئافره‌تى باوه‌ڕدار ده‌بێت به‌م شێوازه هاوكارى هاوسه‌ره‌كه‌ى بكات له‌سه‌ر به‌خشین له پێناو خواى گه‌وره‌و كرده‌وه‌ى چاك و خواپه‌رستى، نه‌ك رێگرى لێبكات).