Al-Hadid • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ ٱللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ ٱلْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ فَٰسِقُونَ ﴾
“IS IT NOT time that the hearts of all who have attained to faith should feel humble at the remembrance of God and of all the truth that has been bestowed [on them] from on high, lest they become like those who were granted revelation aforetime, and whose hearts have hardened with the passing of time so that many of them are [now] depraved?”
{كاتى ئه‌وه‌یه دڵتان بۆ قورئان نه‌رم بێت} [ أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ ] ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه باوه‌ڕداران دڵیان نه‌رم بێ له كاتى زیكری خوای گه‌وره‌و بیستنى قورئان و خوێندنه‌وه‌ى، وه له‌و حه‌قه‌ی كه قورئانه‌و بۆیان دابه‌زیوه تا ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵ بن بۆى، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (ته‌نها چوار ساڵ بوو موسڵمان ببوین خواى گه‌وره به‌م ئایه‌ته گله‌یی لێكردین) [ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ (١٦) ] وه وه‌ك ئه‌و كه‌سانه نه‌بن كه ئه‌هلی كتابن له جووله‌كه‌و گاوره‌كان كه پێش ئه‌وه‌ی قورئان دابه‌زێ ئه‌مان كتابیان بۆ هاتبوو به‌ڵام كه سه‌رده‌میان دووركه‌وته‌وه له پێغه‌مبه‌رانیان دڵیان ڕه‌ق بوو، وه زۆرێك له‌وان فاسق بوون و له ڕێگای ڕاست و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ده‌رچوو بوون، (خواى گه‌وره به‌رهه‌ڵستى له موسڵمان ده‌كات له خۆچواندنیان به گاور‌و جوله‌كه كه ده‌ستكارى كتابى خواى گه‌وره‌یان كرد‌و دونیایان پێ كڕى و پشتگوێ‌یان خست و وازیان لێهێناو روویان له بیر‌و بۆچوونى خه‌ڵكى كرد‌و لاسایی كوێرانه‌یان كردنه‌وه خواى گه‌وره‌یش دڵى ره‌ق كردن).