Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَا نُرْسِلُ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ ۖ فَمَنْ ءَامَنَ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴾
“And We send [Our] message-bearers only as heralds of glad tidings and as warners: hence, all who believe and live righteously -no fear need they have, and neither shall they grieve;”
[ وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ ] وه ئێمه پێغه‌مبه‌ران نانێرین ئیلا مژده‌ده‌رن به‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان پێ دێنن وه شوێنیان ده‌كه‌ون به به‌هه‌شت [ وَمُنْذِرِينَ ] وه ترسێنه‌رن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپێچیان ئه‌كه‌ن به سزای ڕۆژی قیامه‌ت [ فَمَنْ آمَنَ وَأَصْلَحَ ] جا هه‌ر كه‌سێك ئیمان بێنێ به‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ران هێناویانه وه چاكه بكات و شوێنیان بكه‌وێت [ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] ئه‌مانه له ڕۆژی قیامه‌ت هیچ ترسێكیان له‌سه‌ر نیه بۆ داهاتوویان [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٤٨) ] وه هیچ خه‌فه‌تێكیش ناخۆن له ڕابردوو له‌وه‌ی كه له دونیا له‌ده‌ستیان چووه‌و به‌جێیان هێشتوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له‌به‌هه‌شتدا باشتریان پێ ئه‌به‌خشێ.