Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَا جَآءَكَ ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِـَٔايَٰتِنَا فَقُلْ سَلَٰمٌ عَلَيْكُمْ ۖ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَىٰ نَفْسِهِ ٱلرَّحْمَةَ ۖ أَنَّهُۥ مَنْ عَمِلَ مِنكُمْ سُوٓءًۢا بِجَهَٰلَةٍۢ ثُمَّ تَابَ مِنۢ بَعْدِهِۦ وَأَصْلَحَ فَأَنَّهُۥ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“And when those who believe in Our messages come unto thee, say: "Peace be upon you. Your Sustainer has willed upon Himself the law of grace and mercy - so that if any of you does a bad deed out of ignorance, and thereafter repents and lives righteously, He shall be [found] much-forgiving, a dispenser of grace."”
[ وَإِذَا جَاءَكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِنَا فَقُلْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕداره لاوازانه‌ی كه به به‌یانیان و ئێواران زیكری خوای گه‌وره‌یان ئه‌كردو نوێژیان ئه‌كرد ئه‌گه‌ر هاتن تۆ پێیان بڵێ: سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت، واته: دڵیان بده‌وه‌و ڕێزیان لێ بگره، له دوای دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌ته كه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و باوه‌ڕداره فه‌قیرو هه‌ژارانه‌ى ببینیایه ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌كرد له‌سه‌لام كردن لێیان [ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَى نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ ] خوای گه‌وره له (لوح المحفوظ) دا چاكه‌و فه‌زڵ و ئیحسانی له‌سه‌ر نه‌فسی پیرۆزی خۆی نووسیوه‌و پێویستی كردووه كه به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی بێت، وه ره‌حمه‌تى خوا پێش توڕه‌بوونێتى، وه (سه‌د) ره‌حمه‌تى هه‌یه ته‌نها یه‌كێكى دابه‌زاندووه بۆ ناو دروستكراوه‌كانى و (نه‌وه‌دو نۆى) هێشتۆته‌وه بۆ رۆژى قیامه‌ت، به‌و ته‌نها ره‌حمه‌ته‌یه كه خه‌ڵكى و گیانله‌به‌ران ره‌حم به یه‌كدى ده‌كه‌ن [ أَنَّهُ مَنْ عَمِلَ مِنْكُمْ سُوءًا بِجَهَالَةٍ ] وه هه‌ر كه‌سێك له ئێوه‌ی موسڵمان ئه‌گه‌ر خراپه‌یه‌ك بكات به‌نه‌زانین كه (ابن عباس) (خوای لێ ڕازی بێ) ده‌فه‌رمووێ: هه‌موو كه‌سێك كه خراپه ده‌كات ئه‌وه له نه‌زانیه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌زان نه‌بێ خراپه ناكات [ ثُمَّ تَابَ مِنْ بَعْدِهِ وَأَصْلَحَ ] له دوای ئه‌وه ته‌وبه بكات له‌و خراپه‌یه‌ی كه كردۆتی و بگه‌ڕێته‌وه‌و په‌شیمان بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی كه به‌خراپه ئه‌نجامی داوه‌و خراپی كردووه چاكی بكاته‌وه‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێگای ڕاست وه كرده‌وه‌ی چاك بكات [ فَأَنَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٥٤) ] ئه‌وه به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.