Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ ءَازَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا ءَالِهَةً ۖ إِنِّىٓ أَرَىٰكَ وَقَوْمَكَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ ﴾
“AND, LO, [thus] spoke Abraham unto his father Azar: "Takest thou idols for gods? Verily, I see that thou and thy people have obviously gone astray!"”
{گفتوگۆی نێوان ئیبراهیم پێغەمبەر- صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ آزَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا آلِهَةً ] كاتێك ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - به باوكی وت كه ناوى (ئازه‌ر) و (تارح) بووه، یان یه‌كێكیان نازناو بووه: ئایا تۆ ئه‌و بتانه ئه‌كه‌یته خوا‌و جگه له خوای گه‌وره ئه‌و بتانه ئه‌په‌رستی كه به‌ده‌ستی خۆت دروستی ئه‌كه‌یت و ئه‌یتاشیت [ إِنِّي أَرَاكَ وَقَوْمَكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٧٤) ] به‌راستى من خۆت و قه‌ومه بت په‌رسته‌كه‌یشت ئه‌بینم كه ئێوه له گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرادان وه له ڕێگای حه‌ق لاتان داوه.