Al-An'aam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌۭ ۖ وَلَوْ أَنزَلْنَا مَلَكًۭا لَّقُضِىَ ٱلْأَمْرُ ثُمَّ لَا يُنظَرُونَ ﴾
“They are saying, too, "Why has not an angel (visibly] been sent down unto him?" But had we sent down an angel, all would indeed have been decided, and they would have been allowed no further respite [for repentance.”
{كافران داوای دابەزینی فریشتە دەكەن!} [ وَقَالُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌ ] وه كافران ئه‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی فریشته‌یه‌ك دانابه‌زێته سه‌ر محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌چاوی خۆمان بیبینین وه قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و پێمان بڵێ ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه- صلى الله عليه وسلم - تا ئیمانی پێ بێنین وه شوێنی بكه‌وین [ وَلَوْ أَنْزَلْنَا مَلَكًا ] ئه‌گه‌ر ئێمه مه‌لائیكه‌تێكمان داببه‌زاندایه له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی كه ئه‌وان پێشنیاریان ئه‌كرد [ لَقُضِيَ الْأَمْرُ ] ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئیمانیان نه‌هێنایه ئه‌و كاته یه‌كسه‌ر له‌ناویانمان ئه‌بردو سزایانمان ئه‌دا [ ثُمَّ لَا يُنْظَرُونَ (٨) ] پاشان هیچ مۆڵه‌تێكیان پێ نه‌ئه‌درا به بینینه‌كه‌ی ده‌بوایه یه‌كسه‌ر باوه‌ڕیان بهێنایه.