At-Talaaq • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ رَّسُولًۭا يَتْلُوا۟ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ مُبَيِّنَٰتٍۢ لِّيُخْرِجَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۚ وَمَن يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ وَيَعْمَلْ صَٰلِحًۭا يُدْخِلْهُ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ قَدْ أَحْسَنَ ٱللَّهُ لَهُۥ رِزْقًا ﴾
“[He has sent] an apostle who conveys unto you God's clear messages, so that He might those who have attained to faith and do righteous deeds out of the depths of darkness into the light. And whoever believes in God and does what is right and just, him will He admit into gardens through which running waters flow, therein to abide beyond the count of time: indeed, a most goodly provision will God have granted him!”
[ رَسُولًا يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِ اللَّهِ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌تان به‌سه‌ردا ئه‌خوێنێته‌وه [ مُبَيِّنَاتٍ ] كه ڕوون و ئاشكران [ لِيُخْرِجَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] تا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌هۆی ئه‌و زیكر‌و قورئانه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و شوێنی ئه‌كه‌ون وه كرده‌وه‌ی چاك ئه‌كه‌ن ده‌ربكات له تاریكییه‌كانی كوفر‌و شیرك و تاوان و نه‌زانى بۆ ڕووناكی و نووری ئیسلام و ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك و زانست و زانیارى [ وَمَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ وَيَعْمَلْ صَالِحًا ] وه هه‌ر كه‌سێك ئیمان به خوای گه‌وره بێنێ وه كرده‌وه‌ی چاك بكات، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه نه‌بێت) [ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] ئه‌وا خوای گه‌وره ئه‌یخاته ناو باخ و باخاتێكه‌وه له‌ناو به‌هه‌شتدا كه جۆگه‌له ئاو به ژێر دار و ماڵه‌كاندا ئه‌ڕوات وه به نه‌مری و به هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ قَدْ أَحْسَنَ اللَّهُ لَهُ رِزْقًا (١١) ] وه خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزی فراوانیان پێ ئه‌دات له هه‌ر شتێك كه ویستیان لێبێت و داواى بكه‌ن.