At-Talaaq • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍۢ وَمِنَ ٱلْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ ٱلْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ وَأَنَّ ٱللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَىْءٍ عِلْمًۢا ﴾
“GOD is He who has created seven heavens, and, like them, [the many aspects] of the earth. Through all of them flows down from on high, unceasingly, His [creative] will, so that you might come to know that God has the power to will anything, and that God encompasses all things with His knowledge.”
{حه‌وت ئاسمان و حه‌وت زه‌وى هه‌یه} [ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَمِنَ الْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه حه‌وت ئاسمانی دروست كردووه وه له زه‌ویش هاوشێوه‌یان، واته: حه‌وت زه‌ویشی دروست كردووه وه‌كو له فه‌رمووده‌ی صه‌حیحی پێغه‌مبه‌ریشدا - صلی الله علیه وسلم - هاتووه [ يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ ] ئهمرو فه‌رمانی خوای گه‌وره دائه‌به‌زێ له نێوان هه‌ر حه‌وت ئاسمان و هه‌ر حه‌وت زه‌ویه‌كه [ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ] تا بزانن خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه [ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا (١٢) ] وه به دڵنیایی زانست و زانیاری خوای گه‌وره ده‌وری هه‌موو شتێكی داوه‌و هیچ شتێك نیه كه خوای گه‌وره زانیاری پێ نه‌بێ و ئاگای لێ نه‌بێت، والله أعلم.