At-Talaaq • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ فَارِقُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍۢ وَأَشْهِدُوا۟ ذَوَىْ عَدْلٍۢ مِّنكُمْ وَأَقِيمُوا۟ ٱلشَّهَٰدَةَ لِلَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّهُۥ مَخْرَجًۭا ﴾
“And so, when they are about to reach the end of their waiting-term, either retain them in a fair manner or part with them in a fair manner. And let two persons of [known] probity from among your own community witness [what you have decided]; and do yourselves bear true witness before God: thus are admonished all who believe in God and the Last Day. And unto everyone who is conscious of God, He [always] grants a way out [of unhappiness],”
[ فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ ] وه كاتێك كه ئافره‌تان نزیك بوو عیدده‌كه‌یان ته‌واو بێت و سێ جار كه‌وتنه سووڕی مانگانه‌وه [ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ فَارِقُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ ] یان ئه‌وه‌تا بیانگه‌ڕێننه‌وه به‌ڵام به چاكه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه زیانی پێ بگه‌یه‌نی، یان ئه‌گه‌ر ویستت هه‌ر به‌یه‌كجاری لێى جیابیته‌وه ئه‌وه به چاكه لێی جیابه‌ره‌وه به‌وه‌ی كه مافه‌كانی هه‌مووی پێ بده‌ی، نه‌ك بگاته كۆتایی ئه‌وه‌ی كه عیدده‌كه‌ی ته‌واو بێ دیسان بیهێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌ره‌رو زیانی پێ بگه‌یه‌نی، یان ده‌ستی لێ هه‌ڵگریت و ئازاری بده‌یت و جوێنى پێبده‌یت، یان مافه‌كانی پێ نه‌ده‌ی ئه‌مانه حه‌رامه { ته‌لآقدان و هێنانه‌وه پێویستى به دوو شایه‌ته} [ وَأَشْهِدُوا ذَوَيْ عَدْلٍ مِنْكُمْ ] وه كاتێك كه خێزانتان ته‌ڵاقدا با دوو كه‌سی دادپه‌روه‌ر شایه‌ت بن، وه كه هێناشتانهوهو موراجهعهشتان كردن با دوو كه‌سى دادپه‌روه‌ر شایه‌ت بن [ وَأَقِيمُوا الشَّهَادَةَ لِلَّهِ ] وه شایه‌ته‌كانیش با له‌به‌ر خوای گه‌وره ئه‌و شایه‌تییه چۆنه به حه‌ق و دادپه‌روه‌ری شایه‌تییه‌كه بده‌ن [ ذَلِكُمْ يُوعَظُ بِهِ مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ئه‌كات كه باوه‌ڕیان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌یه [ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ ] وه هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره بكات به‌وه‌ی كه سنووری خوای گه‌وره نه‌به‌زێنێ و تاوان و سه‌رپێچی نه‌كات وه خێزانه‌كه‌ی ته‌ڵاقدا له‌سه‌ر سوننه‌ت ته‌ڵاقی بدات، وه گه‌ڕاندییه‌وه له‌سه‌ر سوننه‌ت بیگه‌ڕێنێته‌وه، وه شایه‌ت دابنێ [ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا (٢) ] ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌رووی خێری لێ ئه‌كاته‌وه له‌و كێشه‌یه‌ی كه كه‌وتۆته ناوی و ڕزگاری ئه‌كات، وه له ناخۆشییه‌كانى دونیا‌و قیامه‌ت رزگارى ده‌كات، یاخود كه‌وته ناو هه‌ر شوبهه‌و گومانێك له دیندا خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ئه‌كاته‌وه‌و ڕزگاری ئه‌كات، یاخود له‌سه‌ره‌مه‌رگدا له ناخۆشییه‌كانی سه‌ره‌مه‌رگ ڕزگاری ئه‌كات، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (گه‌وره‌ترین ئایه‌ت له قورئاندا كه كردنه‌وه‌ى ده‌روى خێرى تێدا بێت ئه‌م ئایه‌ته‌یه).