At-Talaaq • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ۚ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَٰلِغُ أَمْرِهِۦ ۚ قَدْ جَعَلَ ٱللَّهُ لِكُلِّ شَىْءٍۢ قَدْرًۭا ﴾
“and provides for him in a manner beyond all expectation; and for everyone who places his trust in God He [alone] is enough. Verily, God always attains to His purpose: [and] indeed, unto everything has God appointed its [term and] measure.”
[ وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ] وه هه‌ر كه‌سێك سنووری خوا نه‌به‌زێنێ و ته‌ڵاقدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوننه‌ت بێ خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزی ئه‌دات به شێوازێك كه به خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه، به‌ڵام كه‌سێك كه ته‌قوای خوای گه‌وره نه‌كات یان ته‌ڵاقدان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر سوننه‌ت نه‌بوو له‌سه‌ر بیدعه بوو ئه‌و كاته ته‌سكی و ته‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سه‌رپێچی ئه‌حكامه‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن [ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك كاره‌كانی به خوای گه‌وره بسپێرێ و ته‌وه‌كول بكاته سه‌ر خوای گه‌وره‌و متمانه‌ی به خوای گه‌وره بێت ئه‌وه خوای گه‌وره‌ی به‌سه به‌وه‌ی كه كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێ بكات [ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ ] به دڵنیایى خوای گه‌وره كاری خۆی ئه‌باته سه‌رو جێبه‌جێى ده‌كات و هیچ كه‌سێك ناتوانێ ڕێگری له خوای گه‌وره بكات، یان خوای گه‌وره بێ ده‌سه‌ڵات بكات [ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا (٣) ] خوای گه‌وره بۆ هه‌موو شتێك كاتی دیاری كردووه‌و ته‌سكی و ته‌نگانه كاتی خۆی هه‌یه‌و كۆتایی دێت، وه خۆشیش كاتی خۆی هه‌یه‌و كۆتایی دێت، یاخود بۆ كه‌وتنه سووڕی مانگانه‌و عیدده‌و ئه‌وانه هه‌مووی خوای گه‌وره كاتی دیاری كردووه.