At-Talaaq • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنتُم مِّن وُجْدِكُمْ وَلَا تُضَآرُّوهُنَّ لِتُضَيِّقُوا۟ عَلَيْهِنَّ ۚ وَإِن كُنَّ أُو۟لَٰتِ حَمْلٍۢ فَأَنفِقُوا۟ عَلَيْهِنَّ حَتَّىٰ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ۚ فَإِنْ أَرْضَعْنَ لَكُمْ فَـَٔاتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ۖ وَأْتَمِرُوا۟ بَيْنَكُم بِمَعْرُوفٍۢ ۖ وَإِن تَعَاسَرْتُمْ فَسَتُرْضِعُ لَهُۥٓ أُخْرَىٰ ﴾
“[Hence,] let the women [who are undergoing a waiting-period] live in the same manner as you live yourselves, In accordance with your means; and do not harass them with a view to making their lives a misery. And if they happen to be with child, spend freely on them until they deliver their burden; and if they nurse your offspring [after the divorce has become final], give them their [due] recompense; and take counsel with one another in a fair manner [about the child's future]. And if both of you find it difficult [that the mother should nurse the child], let another woman nurse it on behalf of him [who has begotten it].”
[ أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنْتُمْ مِنْ وُجْدِكُمْ ] ئافره‌ت كاتێك كه ته‌ڵاقی (ره‌جعی) بوو ته‌ڵاقى یه‌كه‌م یان دووه‌م بوو مافی خۆیه‌تی له ماڵدا بمێنێته‌وه‌و جێگیریان بكه‌ن له ماڵه‌كانتان به گوێره‌ی توانای خۆتان {ئافره‌ت ناچار مه‌كه‌ن داواى ته‌ڵاق بكات} [ وَلَا تُضَارُّوهُنَّ لِتُضَيِّقُوا عَلَيْهِنَّ ] به‌ڵام لێیان ته‌سك و ته‌نگ مه‌كه‌نه‌وه له نه‌فه‌قه‌دا یان له جێگادا له ماڵدا بۆ ئه‌وه‌ی كه ناچار بن خۆیان داوای ته‌ڵاق بكه‌ن، یاخود ماڵ به‌جێ بهێلن یان بڵێ ماره‌یی و هیچم ناوێ ته‌نها ڕزگارم بێ له ده‌ستی، یاخود لێ ته‌سك كردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقی بدا ڕۆژێك دوو ڕۆژی مابێ و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی لێ تاڵ و ته‌سك بكات ئه‌مانه هه‌مووی حه‌رامه‌و بێ ئه‌مری خوای گه‌وره‌یه [ وَإِنْ كُنَّ أُولَاتِ حَمْلٍ ] وه ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقه‌كه ڕه‌جعی بوو (ته‌ڵاقى یه‌كه‌م یان دووه‌م) بوو ئه‌وه گومانی تیادا نیه ئافره‌ت نه‌فه‌قه‌و شوێن و جێگاى مانه‌وه‌ى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سێیه‌م ته‌ڵاق بوو ته‌ڵاقی (بائین) بوو نه نه‌فه‌قه‌ی هه‌یه نه سوكناو شوێنی مانه‌وه‌ى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ت حه‌ملی هه‌بوو ئه‌و كاته خیلاف له نێوان زاناكاندا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا واجبه نه‌فه‌قه‌ی بكات یان نا [ فَأَنْفِقُوا عَلَيْهِنَّ حَتَّى يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ] به‌ڵام ته‌واوتر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقى (بائین)یش بوو دووگیان بوو پێویسته له‌سه‌ری نه‌فه‌قه‌ی بكات تا حه‌مله‌كه‌ی دائه‌نێ و منداڵه‌كه‌ى ده‌بێت [ فَإِنْ أَرْضَعْنَ لَكُمْ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ] دوای ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كه‌ی دانا ئه‌گه‌ر شیری به منداڵه‌كه‌دا ئه‌بێ پیاوه‌كه پاره‌ی ئه‌و شیره بدات به ئافره‌ته‌كه كه شیر به منداڵی پیاوه‌كه ئه‌دا، به‌ڵام سه‌ره‌تای شیره‌كه كه ژه‌گی پێ ئه‌ووترێ ئه‌وه واجبه له‌سه‌ر ئافره‌ت ئه‌وه‌ی بداتێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوودێكی زۆری بۆ منداڵ هه‌یه [ وَأْتَمِرُوا بَيْنَكُمْ بِمَعْرُوفٍ ] وه ژن و پیاوه‌كه كه له یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه با له نێوان خۆیاندا به چاكه ڕاوێژ بكه‌ن، وه ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مانگانه ئه‌و پیاوه چه‌ندێك پاره بدات به‌و ئافره‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شیر به منداڵه‌كه ئه‌دات [ وَإِنْ تَعَاسَرْتُمْ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێك نه‌كه‌وتن پیاوه‌كه پاره‌یه‌كی كه‌می ئه‌داو ئافره‌ته‌كه پێی ڕازی نه‌ئه‌بوو، یان ئافره‌ته‌كه داوای زۆری ئه‌كردو پیاوه‌كه بۆی نه‌ئه‌درا [ فَسَتُرْضِعُ لَهُ أُخْرَى (٦) ] ئه‌وه ئه‌و كاته پیاوه‌كه ئه‌توانێ منداڵه‌كه وه‌ربگرێته‌وه‌و بیدات به ئافره‌تێكی تر‌و ئافره‌تێكی تر به كرێ بگرێ و شیر بدات به‌و منداڵه، به‌ڵام تا دایكی خۆی ڕێك بكه‌وێ له‌گه‌ڵیدا ئه‌و له پێشتره كه شیر به منداڵه‌كه‌ی خۆی بدات وه پیاوه‌كه‌یش ئه‌بێ پاره‌و كرێی ئه‌و شیره‌ی بداتێ.