WhatsApp Book A Free Trial
القائمة

🕋 تفسير الآية 3 من سورة سُورَةُ التَّحۡرِيمِ

At-Tahrim • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ وَإِذْ أَسَرَّ ٱلنَّبِىُّ إِلَىٰ بَعْضِ أَزْوَٰجِهِۦ حَدِيثًۭا فَلَمَّا نَبَّأَتْ بِهِۦ وَأَظْهَرَهُ ٱللَّهُ عَلَيْهِ عَرَّفَ بَعْضَهُۥ وَأَعْرَضَ عَنۢ بَعْضٍۢ ۖ فَلَمَّا نَبَّأَهَا بِهِۦ قَالَتْ مَنْ أَنۢبَأَكَ هَٰذَا ۖ قَالَ نَبَّأَنِىَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْخَبِيرُ ﴾

“And lo! [It so happened that] the Prophet told something in confidence to one of his wives; and when she thereupon divulged it, and God made this known to him, he acquainted [others] with some of it and passed over some of it. And as soon as he let her know it, she asked, "Who has told thee this?" - [to which] he replied, "The All-Knowing, the All-Aware has told me."”

📝 التفسير:

[ وَإِذْ أَسَرَّ النَّبِيُّ إِلَى بَعْضِ أَزْوَاجِهِ حَدِيثًا ] پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بە نهێنی قسەی لای یەكێك لە خێزانەكانی كرد كە (حەفصە) بوو وتی: ئەوە (مارییە) م لە خۆم حەرام كردووە, یان لای (زەینەب) بوو كە وتی: هەنگوینم لە خۆم حەرام كردووە، بەڵام بە كەس نەڵێی [ فَلَمَّا نَبَّأَتْ بِهِ ] بەڵام ئەو خێزانە (حەفصە یان زەینەب) لای عائیشە باسیان كرد [ وَأَظْهَرَهُ اللَّهُ عَلَيْهِ ] وە خوای گەورە بە پێغەمبەری صلى الله علیه وسلم وت و بۆی ئاشكرا كرد كە ئەو خێزانە بەوانی تری وتووە [ عَرَّفَ بَعْضَهُ وَأَعْرَضَ عَنْ بَعْضٍ ] هەندێكی بە حەفصە وت وە هەندێكیشی پێی نەووت وەكو رێزلێنان [ فَلَمَّا نَبَّأَهَا بِهِ ] كاتێك كە پێی وت كە ئەم شتەت بڵاو كردۆتەوە [ قَالَتْ مَنْ أَنْبَأَكَ هَذَا ] (حەفصە)یش وتی: ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم كێ ئەم هەواڵەی بە تۆ ڕاگەیاند كە من بڵاوم كردۆتەوە؟ [ قَالَ نَبَّأَنِيَ الْعَلِيمُ الْخَبِيرُ (٣) ] پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووی: خوای گەورە بە منی ڕاگەیاندووەو هەواڵی پێ داوم كە خوایەكە زۆر زانایە وە زانیارییەكی زۆر وردی هەیەو هیچ شتێك لە خوای گەورە ناشاردرێتەوە .