Al-Mulk • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ تَبَٰرَكَ ٱلَّذِى بِيَدِهِ ٱلْمُلْكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴾
“HALLOWED be He in whose hand all dominion rests, since He has the power to will anything:”
سووره‌تی (مولك) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٣٠) ئایه‌ته {فه‌زڵى سووره‌تى (مولك)} سووره‌تی (مولك) فه‌زڵی یه‌كجار زۆره‌و فه‌رمووده‌ی زۆری له‌سه‌ر هاتووه، سووره‌تى (تبارك) یشى پێ ئه‌وترێ، وه سووره‌تى (الْمَانِعَة) یشى پێ ئه‌وترێ، چونكه قه‌ده‌غه‌ى سزاى ناوگۆڕ ده‌كات لهخاوهنهكهى، وهسورهتى (الْمُنْجِيَة) یشى پێ ئه‌وترێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له رۆژى قیامه‌ت خاوه‌نه‌كه‌ى ڕزگار ئه‌كات، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (هِيَ الْمَانِعَةُ هِيَ الْمُنْجِيَةُ تُنْجِيهِ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ) السلسلة الصحيحة. وه ئه‌فه‌رمووێ: (أَنَّ سُورَةً مِنْ الْقُرْآنِ ثَلَاثِينَ آيَةً شَفَعَتْ لِرَجُلٍ حَتَّى غُفِرَ لَهُ وَهِيَ تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ) صحيح الجامع. واته: سوره‌تێك له قورئاندا هه‌یه كه‌ژماره‌ى ئایه‌ته‌كانى سى (٣٠) ئایه‌ته شه‌فاعه‌تى بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى كرد تا خواى گه‌وره لێی خۆش بوو، كه ئه‌ویش سوره‌تى (تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ)ه. له (ان‌س) ه‌وه - رضي الله عنه - فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رموویه‌تى: (سُورَةٌ في القُرآنِ ما هِيَ إلا ثَلاثُونَ آيةً خَاصَمَتْ عَنْ صَاحِبِهَا حَتَّى أدْخَلَتْهُ الجَنَّةَ وَهِيَ سُورةُ تَبَارَك). واته: سوره‌تێك له قورئاندا هه‌یه به‌رگرى له خاوه‌نه‌كه‌ى كرد تا خستیه ناو به‌هه‌شته‌وه كه سوره‌تى (تَبَارَك) بوو. وه پێغه‌مبه‌ر- صلی الله علیه وسلم - هیچ شه‌وێك ناخه‌وت تا سووره‌تى (سه‌جده) و (مولك) ى نه‌خوێندایه: عن جابر بن عبد الله - رضي الله عنهم -: أنَّ النبيَّ - صلی الله علیه وسلم - كانَ لا ينامُ حَتَّى يَقْرَأ: (ال‌م : تَنْزِيل)، و (تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ المُلْكُ) صحيح الجامع. وه له (ابن مسعود) ه‌وه - رضي الله عنه - ئه‌فه‌رمووێ: (مَنْ قَرَأ تَبَارَكَ الذِي بِيَدِهِ المُلْكُ كُلَّ لَيلَةٍ مَنَعَهُ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ بِهَا مِنْ عَذابِ القَبرِ، وَكُنَّا في عَهْدِ رَسولِ اللهِ - صلی الله علیه وسلم - نُسَمِّيهَا المَانِعَةُ، وَإنَّهَا في كِتابِ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ، سُورَةٌ مَنْ قَرَأ بِها في كُلِّ لَيلَةٍ فَقَدْ أكْثَرَ وَأطابَ) صحيح سنن أبي داود. واته: هه‌ر كه‌سێك هه‌موو شه‌وێ سوره‌تى تبارك بخوێنێ ئه‌وه خواى گه‌وره ده‌یپارێزێت له سزاى قه‌بر، له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به سوره‌تى (مولك) مان ئه‌ووت (المَانِعَةُ). وه هه‌ر له (عبدالله كوڕى مه‌سعود) ه‌وه - رضي الله عنه - به‌ڵام حه‌دیسه‌كه حوكمى (رفع)ى هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باسى قه‌بره، هه‌ر حه‌دیسێك باسى قه‌برو قیامه‌ت و بابه‌تى غه‌یب بوو صه‌حابه - رضي الله عنهم - گێڕایانه‌وه حوكمى (ڕه‌فع) ى هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى صه‌حابه - رضي الله عنهم - له‌خۆیانه‌وه ئه‌و شتانه ناڵێن، وه له خۆیشیانه‌وه قسه ناكه‌ن و هه‌موویان عه‌دلن، كه‌واته له پێغه‌مبه‌رى خواوه‌یه - صلی الله علیه وسلم - : (يُؤْتَى الرَّجُلُ في قَبْرِهِ فَتُؤتَى رِجلاهُ فَتَقُولُ: لَيْسَ لَكُمْ عَلَى مَا قِبَلِي سَبِيلٌ كَانَ يَقْرَأُ سُورَةَ الْمُلْكِ، ثُمَّ يُؤْتَى مِنْ قِبَلِ صَدْرِهِ أو قالَ بَطْنِهِ فَيقولُ: لَيسَ لَكُمْ عَلَى مَا قِبَلِي سَبِيلٌ كَانَ يَقْرَأُ فِيَّ سُورَةَ الْمُلْكِ، ثُمَّ َيُؤْتَى مِنْ قِبَلِ رَأْسِهِ فَيَقُولُ لَيسَ لَكُمْ عَلَى مَا قِبَلِي سَبِيلٌ كَانَ يَقْرَأُ فِيَّ سُورَةَ الْمُلْكِ، فَهِيَ المانِعَةُ تَمْنَعُ عَذابَ القَبرِ، وَهِيَ في التَّوراةِ سُورَةُ المُلْكِ، مَنْ قَرَأهَا في لَيلَةٍ فَقَدْ أكْثَرَ وَأطْيَبَ). صحيح الترغيب والترهيب. واته: له‌ناو گۆڕدا فریشته‌كان له‌لاى پێی مرۆڤه‌وه بۆى دێن، پێیه‌كانى دێنه وه‌ڵام و ئه‌ڵێن له‌لاى ئێمه‌وه ڕێ نییه سزاى بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سوره‌تى (مولك) ى خوێندووه، پاشان له‌لاى سنگى¬یه‌وه یاخود له‌لاى سكى¬یه‌وه بۆى دێن ئه‌وانیش ئه‌ڵێن له‌لاى ئێمه‌وه ڕێ نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سوره‌تى (مولك) ى تیاماندا خوێندووه، پاشان لاى سه‌رییه‌وه بۆی دێن ئه‌ویش ئه‌ڵێ لاى منیش رێگا نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سوره‌تى (مولك) ى تیامدا خوێندووه، ئه‌م سوره‌ته (مانعه)یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى سزاى ناو گۆڕ ئه‌كات، وه له ته‌ورات هه‌ر ناوى سوره‌تى (مولك) بووه هه‌ركه‌سێك بیخوێنێ ئه‌وه باشترین و چاكترین ئیشى كردووه. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ ] ئه‌و خوایه‌ی كه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌ده‌سته خێر‌و چاكه‌ی یه‌كجار زۆر‌و گه‌وره‌یه‌و هه‌موو شوێن و كه‌سێكی گرتۆته‌وه [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.