Al-Mulk • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالُوا۟ لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِىٓ أَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ ﴾
“And they will add: "Had we but listened [to those warnings], or [at least] used our own reason, we would not [now] be among those who are destined for the blazing flame!"”
{له‌ناو دۆزه‌خدا كافران دان به‌بێ عه‌قڵى خۆیاندا ده‌نێن!} [ وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ (١٠) ] وه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه بمانبیستایه بیستنێك كه سوودی پێمان بگه‌یاندایه، یان عه‌قڵمان هه‌بوایه ئه‌وه ئێستا ئێمه له هاوه‌ڵانی ئاگری دۆزه‌خ نه‌ئه‌بووین وه شوێن پێغه‌مبه‌ران ئه‌كه‌وتین وه ئیمانمان ئه‌هێنا، دان به‌وه‌دا ئه‌نێن كه عه‌قڵیان نه‌بووه عه‌قڵێك كه له ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاریان بكات، كه‌واته هه‌ر كه‌سێك كافر بێ ئه‌وه عاقڵ نیه، عاقڵ ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئیمان بێنێ وه خۆی له ئاگری دۆزه‌خ بپارێزێ، به‌ڵكو له هه‌ندێك شت‌دا ئه‌وان زیره‌كن نه‌ك عاقڵ.