Al-Mulk • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ ذَلُولًۭا فَٱمْشُوا۟ فِى مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا۟ مِن رِّزْقِهِۦ ۖ وَإِلَيْهِ ٱلنُّشُورُ ﴾
“He it is who has made the earth easy to live upon: go about, then, in all its regions, and partake the sustenance which He provides: but [always bear in mind that] unto Him you shall be resurrected.”
[ هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ژێربار كردوون، وه سووك و ئاسان و سانا‌و نه‌رمی كردووه كه بتوانن له‌سه‌ری بژین، وه به هۆى شاخه‌كانه‌وه چه‌سپاو و جیگیرى كردووه تا نه‌جولێت و نه‌هه‌ژێت [ فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا ] وه ئێوه‌ش گه‌شت بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانتان و به ڕێگاو لایه‌كانیدا بڕۆن [ وَكُلُوا مِنْ رِزْقِهِ ] وه له ڕزق و ڕۆزی خوای گه‌وره بخۆن و هه‌وڵی كاسبی حه‌ڵاڵ بده‌ن [ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ (١٥) ] وه گه‌ڕانه‌وه‌تان له ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.