Al-Mulk • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَوَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَى ٱلطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَٰٓفَّٰتٍۢ وَيَقْبِضْنَ ۚ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا ٱلرَّحْمَٰنُ ۚ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَىْءٍۭ بَصِيرٌ ﴾
“Have they, then, never beheld the birds above them, spreading their wings and drawing them in? None but the Most Gracious upholds them: for, verily, He keeps all things in His sight.”
[ أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى الطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَافَّاتٍ وَيَقْبِضْنَ ] ئایا تێناڕوانن و ته‌ماشای باڵنده‌كان ناكه‌ن له ئاسمان له‌سه‌رووی خۆتانه‌وه چۆن باڵه‌كانیان ڕێك ئه‌خه‌ن و ده‌كه‌نه‌وه وه هه‌ندێ جاریش كۆی ئه‌كه‌نه‌وه [ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا الرَّحْمَنُ ] كه‌س ناتوانێ له ئاسماندا ئه‌و باڵندانه بگرێ ته‌نها خوای گه‌وره نه‌بێ كه ئه‌و بایه‌ى بۆ ژێربار كردوون [ إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ بَصِيرٌ (١٩) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر بینایه به هه‌موو شتێك وه هیچ شتێكى لێناشاردرێته‌وه‌و هه‌موو شتێك ئه‌بینێ.