Al-Mulk • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَفَمَن يَمْشِى مُكِبًّا عَلَىٰ وَجْهِهِۦٓ أَهْدَىٰٓ أَمَّن يَمْشِى سَوِيًّا عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴾
“But then, is he that goes along with his face close to the ground better guided than he that walks upright on a straight way?”
[ أَفَمَنْ يَمْشِي مُكِبًّا عَلَى وَجْهِهِ أَهْدَى أَمَّنْ يَمْشِي سَوِيًّا عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٢٢) ] ئایا كه‌سێك سه‌رو بن له‌سه‌ر ده‌موچاوی بڕوات و پێیه‌كانی له ئاسمان بێ ئه‌مه هیدایه‌تدراوتره‌و ڕێگه‌ی خۆی باشتر ئه‌بینێ، یاخود كه‌سێك به‌ڕێكى و ڕاستی بڕوات له‌سه‌ر پێیه‌كانی وه ڕێگاكه‌یشی ڕێگایه‌كی ڕاست بێ، ئه‌مه نموونه‌یه‌كه خوای گه‌وره بۆ مرۆڤی موسڵمان و كافری هێناوه‌ته‌وه، كافر له دونیاشدا وه‌ك ئه‌وه وایه سه‌ره‌و بن بڕوات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ناڕێكی ئه‌ڕوات و ڕێگاكه‌یشی گێڕه‌و كه‌سێكی سه‌رلێشێواو و گومڕایه‌و له ڕێگای ڕاست لایداوه، مرۆڤی موسڵمان له‌سه‌ر پێی خۆی ئه‌ڕوات وه ڕێگاكه‌ی ڕاسته وه پێشی خۆی لێوه دیاره‌و ده‌زانێت بۆ كوێ هه‌نگاو ده‌نێت و بۆچى، وه له قیامه‌تیشدا دیسانه‌وه مرۆڤی ئیماندار له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی ئه‌ڕوات و ڕێگاكه‌ی دیاره‌و نووری له‌گه‌ڵدایه‌و ڕێی بۆ ڕووناك ئه‌كاته‌وه تا ده‌یگه‌یه‌نێت به به‌هه‌شت، به‌ڵام مرۆڤی كافر خوای گه‌وره له‌سه‌ر ده‌موچاویان حه‌شریان ئه‌كات تا فڕێیان ئه‌داته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، به پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وترا: چۆن له رۆژى قیامه‌ت خه‌ڵكى له‌سه‌ر روویان حه‌شر ده‌كرێن؟ فه‌رمووى: (ئایا ئه‌و خوایه‌ى كه واى لێكردوون له‌سه‌ر پێیه‌كانیان بڕۆن ناتوانێت وایان لێبكات له‌سه‌ر ده‌مو چاویان بڕۆن؟) بێگومان ئاسانه‌و ده‌توانێت.