Al-Mulk • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ثُمَّ ٱرْجِعِ ٱلْبَصَرَ كَرَّتَيْنِ يَنقَلِبْ إِلَيْكَ ٱلْبَصَرُ خَاسِئًۭا وَهُوَ حَسِيرٌۭ ﴾
“Yea, turn thy vision [upon it] again and yet again: [and every time] thy vision will fall back upon thee, dazzled and truly defeated….”
[ ثُمَّ ارْجِعِ الْبَصَرَ كَرَّتَيْنِ ] دووباره یان دووجار یاخود جار له دوای جار تۆ چاوت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئاسمان و ته‌ماشای بكه‌و تێبڕوانه بزانه ئایا هیچ كه‌موكوڕی و نوقستانی و كه‌لێنێك ئه‌بینی [ يَنْقَلِبْ إِلَيْكَ الْبَصَرُ خَاسِئًا وَهُوَ حَسِيرٌ (٤) ] ئه‌بینی چاوت ئه‌گه‌ڕێته‌وه به ماندوویی و شه‌كه‌تى به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك ببینێ، واته: چاوت ماندوو ئه‌بێ وه ئه‌پچڕێت له هیلاكی و ماندووییدا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ كه‌موكوڕی و نوقستانیه‌ك له ئاسمانی خوای گه‌وره‌دا ببینیت.