Al-Mulk • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَقَدْ زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِمَصَٰبِيحَ وَجَعَلْنَٰهَا رُجُومًۭا لِّلشَّيَٰطِينِ ۖ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ ٱلسَّعِيرِ ﴾
“And, indeed, We have adorned the skies nearest to the earth with lights, and have made them the object of futile guesses for the evil ones [from among men]: and for them have We readied suffering through a blazing flame –”
{حیكمه‌ت له دروستكردنى ئه‌ستێره‌كان} [ وَلَقَدْ زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَجَعَلْنَاهَا رُجُومًا لِلشَّيَاطِينِ ] وه ئێمه به‌دڵنیایی ئاسمانی دونیامان ڕازاندۆته‌وه‌و جوانمان كردووه به‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه له‌ناوی دامان ناوه، وه به‌شێك له‌و ئه‌ستێرانه‌شمان وه‌كو نه‌یزه‌ك لێكردووه‌و ئه‌یگرین له شه‌یتان و جنییه سه‌ركه‌شه‌كان كه بیانه‌وێ به‌رز ببنه‌وه بۆ ئاسمان وه هه‌واڵی ئاسمان بدزن به‌و نه‌یزه‌كانه لێیان ئه‌ده‌ین وه ئه‌یانسووتێنین، وه‌كو (قه‌تاده) ئه‌فه‌رمووێ: خوای گه‌وره ئه‌ستێره‌كانی دروست كردووه بۆ سێ حیكمه‌ت و مه‌به‌ست: بۆ جوانی ئاسمان، وه بۆ ڕه‌جم كردن و سووتاندنی شه‌یتانه‌كان، وه نیشانه‌یه‌كیشن خه‌ڵكی ڕێگای خۆی له ده‌ریاو وشكانیدا پێ ده‌دۆزێته‌وه [ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ السَّعِيرِ (٥) ] وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له دونیادا ئه‌و شه‌یتانانه به‌و نه‌یزه‌كانه ده‌سووتێنین له ڕۆژی قیامه‌تیش سزایه‌كی سووتێنه‌ری ئاگری دۆزه‌خمان بۆ ئاماده كردوون.