Al-Mulk • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ ٱلْغَيْظِ ۖ كُلَّمَآ أُلْقِىَ فِيهَا فَوْجٌۭ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَآ أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌۭ ﴾
“well-nigh bursting with fury; [and] every time a host [of such sinners] is flung into it, its keepers will ask them, "Has no warner ever come to you?"”
[ تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ ] كاتێك كافران فڕێ ئه‌درێنه ناو ئاگرى دۆزه‌خ نزیكه دۆزه‌خ پارچه پارچه‌و به‌ش به‌ش بێت و لێك جیا بێته‌وه له سه‌ختی تووڕه‌بوونی له‌سه‌ر كافران [ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ (٨) ] هه‌ر كاتێك كه كۆمه‌ڵێك له كافران فڕێ ئه‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه ده‌رگاوانانی دۆزه‌خ له فریشته‌كان وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن پرسیاریان لێ ئه‌كه‌ن ئایا ئێوه له دونیادا هیچ ترسێنه‌رو پێغه‌مبه‌رێك نه‌هات كه ئاگادارتان بكاته‌وه له ترسناكی و مه‌ترسی ئه‌م ڕۆژه؟