Al-Mulk • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالُوا۟ بَلَىٰ قَدْ جَآءَنَا نَذِيرٌۭ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍۢ كَبِيرٍۢ ﴾
“They will reply: "Yea, a warner did indeed come unto us, but we gave him the lie and said, 'Never has God sent down anything [by way of revelation]! You [self-styled warners] are but lost in a great delusion!"'”
[ قَالُوا بَلَى قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا ] ئه‌مانیش دانی پیادا ئه‌نێن و ئه‌ڵێن: به‌ڵێ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه ترسێنه‌رو پێغه‌مبه‌رمان بۆ هات وه ترساندمانی وه ئاگادارى كردینه‌وه له سه‌ختی ئه‌م ڕۆژه به‌ڵام ئێمه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌مان به‌درۆ زانی [ وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ (٩) ] وه وتمان: خوای گه‌وره له‌سه‌ر زمانی ئێوه هیچ شتێكی دانه‌به‌زاندووه له وه‌حی و شه‌ریعه‌ت و هه‌واڵی ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڵكو ئێوه هیچ شتێك نین ته‌نها له گومڕاییه‌كی زۆر گه‌وره‌دان وه له حه‌ق لاتان داوه، له جیاتى باوه‌ڕ هێنان و به‌راستدانان و شوێنكه‌وتن ئه‌مه وه‌ڵامی ئێمه بوو بۆ پێغه‌مبه‌ران له دونیا.