Al-Qalam • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُن كَصَاحِبِ ٱلْحُوتِ إِذْ نَادَىٰ وَهُوَ مَكْظُومٌۭ ﴾
“BEAR THEN with patience thy Sustainer's will and be not like him of the great fish, who cried out [in distress] after having given in to anger.”
[ فَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئارام بگره بۆ حوكم و بڕیاری په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ر ئازاردانى نه‌ته‌وه‌كه‌ت {یونس پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَا تَكُنْ كَصَاحِبِ الْحُوتِ إِذْ نَادَى ] وه تۆ وه‌كو یونسى هاوه‌ڵی نه‌هه‌نگه‌كه - صلی الله علیه وسلم - مه‌به كه له قه‌ومه‌كه‌ی تووڕه‌بوو به‌جێی هێشتن وه دواتر له‌ناو ده‌ریاكه نه‌هه‌نگه‌كه قوتیداو دواتر له‌ناو سكى نه‌هه‌نگه‌كه داوای لێخۆشبوونی له خوای گه‌وره كرد‌و خوای گه‌وره فه‌رمانی به نه‌هه‌نگه‌كه كرد فڕێی دایه ده‌ره‌وه [ وَهُوَ مَكْظُومٌ (٤٨) ] كه ئه‌م دواتر غه‌م و په‌ژاره‌و خه‌فه‌تی خوارد، یاخود له‌ناو سكی نه‌هه‌نگه‌كه‌دا به‌ند كرا.