Al-Haaqqa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِٱلْيَمِينِ ﴾
“We would indeed have seized him by his right hand,”
[ لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِالْيَمِينِ (٤٥) ] ئه‌وه به‌ده‌ستی ڕاست ئه‌یبه‌ینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی ڕاست به‌هێزتره، یاخود به ده‌ستی ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌یبه‌ینه‌وه‌و تۆڵه‌ی لێ ئه‌سه‌نین و سزای ئه‌ده‌ین، به‌ڵام وانه‌بووه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رموویه‌تی كه‌لامی خوای گه‌وره‌و قورئانی خوای گه‌وره‌و وه‌حی خوای گه‌وره بووه، (كه‌واته حه‌رامه‌و تاوانى گه‌وره‌یه به نه‌زانى به ناوى خواى گه‌وره‌و دینه‌كه‌یه‌وه قسه بكرێت، چونكه خواى گه‌وره رازى نیه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له خۆیه‌وه به ناوێوه قسه بكات چ جاى ئێمه).