Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَوَلَمْ يَهْدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِ أَهْلِهَآ أَن لَّوْ نَشَآءُ أَصَبْنَٰهُم بِذُنُوبِهِمْ ۚ وَنَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ ﴾
“Has it, then, not become obvious unto those who have inherited the earth in the wake of former generations that, if We so willed, We could smite them [too] by means of their sins, sealing their hearts so that they cannot hear [the truth]?”
[ أَوَلَمْ يَهْدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ الْأَرْضَ مِنْ بَعْدِ أَهْلِهَا أَنْ لَوْ نَشَاءُ أَصَبْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌ویدا نیشته‌جێ ئه‌بن له دوای كه‌سانێك كه خوای گه‌وره له‌ناوی داون ئایا تێنه‌گه‌یشتن و حاڵی نه‌بوون و بۆیان روون نه‌بووه‌وه‌و ڕێگای ڕاستیان نه‌دۆزیه‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێمه ویستمان لێ بێ به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه ئه‌مانیش له‌ناو ئه‌ده‌ین وه‌كو چۆن ئه‌وانمان له‌ناوبرد [ وَنَطْبَعُ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ (١٠٠) ] وه مۆر ئه‌ده‌ین له‌سه‌ر دڵیان و ئه‌و كاته هیچ شتێك نه‌بیستن و هیچ په‌ندو ئامۆژگاری و ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك سوودیان پێ نه‌گه‌یه‌نێ.