Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ خُذُوا۟ زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍۢ وَكُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ وَلَا تُسْرِفُوٓا۟ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْرِفِينَ ﴾
“O CHILDREN of Adam! Beautify yourselves for every act of worship, and eat and drink [freely], but do not waste: verily, He does not love the wasteful!”
{قەدەغە كردنی ئیسراف كردن} [ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا ] وه بخۆن و بخۆنه‌وه به‌ڵام ئیسراف و زیاده‌ڕی مه‌كه‌ن، واته: هیچ شتێك له خۆتان حه‌رام مه‌كه‌ن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره بۆى حه‌ڵاڵ كردوون وه‌كو خه‌ڵكی سه‌رده‌می نه‌زانی كۆمه‌ڵێك شتیان له خۆیان حه‌رام ئه‌كرد وه‌كو باسمان كرد، یان حه‌رام مه‌خۆن حه‌رام خواردن ئیسراف و زیادڕه‌ویه، هه‌ندێك له سه‌له‌ف ده‌فه‌رموون: (خواى گه‌وره هه‌موو زانستى پزیشكى له‌م نیو ئایه‌ته كۆكردۆته‌وه) [ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ (٣١) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه ئیسراف و زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن، یان ئه‌وانه‌ى كه حه‌ڵاڵ حه‌رام ده‌كه‌ن و حه‌رام حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن.