Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَهَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ ٱللَّهُ بِرَحْمَةٍ ۚ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَآ أَنتُمْ تَحْزَنُونَ ﴾
“Are those [blessed ones] the self-same people of whom you once solemnly declared, `Never will God bestow His grace upon them'? [For now they have been told,] `Enter paradise; no fear need you have, and neither shall you grieve!"'”
[ أَهَؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ اللَّهُ بِرَحْمَةٍ ] هه‌ر به‌و كافرانه ئه‌ڵێن: ئا ئه‌مانه ئه‌و ئیماندارانه‌ن كه له دونیا ئێوه سوێندتان ئه‌خوارد كه خوای گه‌وره ڕه‌حم به‌مان ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌قیرو هه‌ژارو لاوازن [ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَا أَنْتُمْ تَحْزَنُونَ (٤٩) ] به‌و موسڵمانانه ئه‌ووترێ كه كافران له دونیا گاڵته‌یان پێیان كردبوو ده‌ی ئێوه بچنه به‌هه‌شته‌وه، یاخود خوای گه‌وره به‌ڕه‌حمی خۆی هاوهڵانى (ئه‌عراف) ئه‌خاته به‌هه‌شته‌وه‌و پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئێوه بڕۆنه به‌هه‌شته‌وه به‌ڕه‌حمه‌تی خۆم هیچ ترسێكتان له‌سه‌ر نیه له داهاتووا وه خه‌فه‌تیش ناخۆن بۆ ڕابردووتان بۆ دونیاتان چونكه خواى گه‌وره باشتریان پێ ده‌به‌خشێت.