Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ يُغْشِى ٱلَّيْلَ ٱلنَّهَارَ يَطْلُبُهُۥ حَثِيثًۭا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ وَٱلنُّجُومَ مُسَخَّرَٰتٍۭ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ أَلَا لَهُ ٱلْخَلْقُ وَٱلْأَمْرُ ۗ تَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ ﴾
“VERILY, your Sustainer is God, who has created the heavens and the earth in six aeons, and is established on the throne of His almightiness. He covers the day with the night in swift pursuit, with the sun and the moon and the stars subservient to His command: oh, verily, His is all creation and all command. Hallowed is God, the Sustainer of all the worlds!”
[ إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ] به دڵنیایی په‌روه‌ردگاری ئێوه ئه‌و الله یه‌یه كه ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا كه له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ده‌ستی پێكردوو له ڕۆژی جومعه ته‌واو بووه، هه‌ر چه‌نده خوای گه‌وره توانای هه‌بوو به (كُنْ فَيَكون) دروستی بكات به‌ڵام هه‌موو شتێك لای خوای گه‌وره كاتی دیاریكراوی خۆی هه‌یه. {خوای گەورە لەسەر عەرشی پیرۆزە} [ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ ] پاشان به‌رز بۆته‌وه بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك كه شایه‌ن و گونجاو و لایه‌قه به گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌و له به‌رزبوونه‌وه هیچ له دروستكراوه‌كان ناچێت، وه چۆنێتیه‌كه‌یشی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ كه‌س نایزانێ، كه پرسیارى (الإستواء) له ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته: ئیستوا زانراوه، چونكه لهقورئاندا باسكراوه، وه چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه، چونكه باس نه‌كراوه، وه ئیمان هێنان پێى واجبه، چونكه ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه، وه پرسیار كردن له چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه، چونكه هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه، وه چواندنى به به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره، چونكه ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه به دروستكراوى لاوازى مه‌خلوق، وه گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه، چونكه مه‌به‌ست نیه‌و هه‌ڵه‌یه، وه‌كو گۆرینى بۆ (استولى) كه به ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه، چونكه به گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله فاسیده بێت واته پێش خواى گه‌وره كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتووه كه مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه زیادى ده‌كه‌ن و (استوى) ده‌كه‌ن به (استولى) چه‌ند له‌و نونه ده‌چێت كه به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه خواى گه‌وره پێى فه‌رموون: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه خواى گه‌وره غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه سیفاتى خواى گه‌وره ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له خواى گه‌وره بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره غه‌زه‌بیان لێ بگرێت [ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ ] خوای گه‌وره به تاریكی شه‌و ڕووناكی ڕۆژ دائه‌پۆشێ و به پێچه‌وانه‌وه [ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا ] به‌خێرایی شه‌و به‌دوای ڕۆژدا دێت و لێك جیا نابنه‌وه [ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ ] وه خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌كان هه‌مووی خوای گه‌وره دروستی كردوون و ژێرباری كردوون و له ژێر فه‌رمان و توانای خوای گه‌وره‌دایه‌و به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن [ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ ] ئایا دروست كردن و فه‌رمان ده‌ركردن هه‌ر بۆ خوای گه‌وره نیه، واته: چۆن له دروست كردن‌دا كه‌س شه‌ریكی خوا نیه له فه‌رمان ده‌ركردن و ئه‌حكامی شه‌ریعه‌و یاسادانانیشدا نابێت كه‌س شه‌ریكی خوای گه‌وره بێ [ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (٥٤) ] الله كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه خێر‌و به‌ره‌كه‌تی یه‌كجار زۆر‌و فراوانه.