https://nabtah.net/ https://devrumaroof.techarea.co.id/ https://siami.uki.ac.id/ https://www.ir-webdesign.com/ https://matedu.matabacus.ac.ug/ https://www.banglatutorials.com/products https://www.kingdom-theology.id/ https://apdesign.cz/aktuality https://www.ir-webdesign.com/kontakt
| uswah-academy
WhatsApp Book A Free Trial
القائمة

🕋 تفسير الآية 1 من سورة سُورَةُ نُوحٍ

Nooh • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ إِنَّآ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦٓ أَنْ أَنذِرْ قَوْمَكَ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴾

“BEHOLD. We sent Noah unto his people. [saying:] "Warn thy people ere grievous suffering befall them!”

📝 التفسير:

سوورەتی (نوح صلى الله علیه وسلم ) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (نوح صلى الله علیه وسلم ) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (نوح صلى الله علیه وسلم ) (٢٨) ئایەتە. ٣- سورەتى (نوح صلى الله علیه وسلم ) زنجیرەى حەفتاو یەكەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (نوح صلى الله علیه وسلم ) لە دواى سورەتى (نەحل) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (نوح صلى الله علیه وسلم ) هەروەك سورەتە مەككییەكانى تر زۆرترین تەوەرو باسەكانى بریتییە لە باسكردنى بابەتەكانى عەقیدەو بیروباوەڕو جێگیركردنى بنەماكانى باوەڕ، وە هەروەها بەشێوەیەكى دوورو درێژ باسی چیرۆك و بەسەرهاتى پێغەمبەر نوح دەكات صلى الله علیه وسلم ، لەسەرەتاى بانگەوازەكەیەوە تا هاتنى تۆفان و لافاوەكەو نقوم بوونى بێ باوەڕانى قەومەكەى. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ بەسەرهاتى نوح پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم و قەومەكەى [ إِنَّا أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ ] بەدڵنیایی ئێمە نوحمان صلى الله علیه وسلم نارد بۆ لای نەتەوەكەی خۆی كە یەكەم رەسول بووە خوای گەورە ناردوویەتی، وە نۆسەدو پەنجا ساڵ بانگەوازی نەتەوەكەی كردووە [ أَنْ أَنْذِرْ قَوْمَكَ ] بە نوحمان صلى الله علیه وسلم فەرموو تۆ ئاگاداری قەومەكەت بكەرەوەو بیانترسێنە [ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١) ] پێش ئەوەی سزایەكی بەئێش و ئازاریان بۆ بێت لەلایەن خوای گەورەوەو سزایان بدات وەكو تۆفان و زریانەكە، یاخود بە سزای ئاگر.