Al-Jinn • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَنَّهُۥ لَمَّا قَامَ عَبْدُ ٱللَّهِ يَدْعُوهُ كَادُوا۟ يَكُونُونَ عَلَيْهِ لِبَدًۭا ﴾
“Yet [thus it is] that whenever a servant of God stands up in prayer to Him, they [who are bent on denying the truth] would gladly overwhelm him with their crowds.”
[ وَأَنَّهُ لَمَّا قَامَ عَبْدُ اللَّهِ يَدْعُوهُ كَادُوا يَكُونُونَ عَلَيْهِ لِبَدًا (١٩) ] وە كاتێك كە بەندەی خوا، واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەعوەو بانگەوازی خەڵكی ئەكرد، یان كاتێك لە (بەطنى نەخلە) نوێژی ئەكرد جنییەكان لێی كۆبوونەوەو كەڵەكە بوون و قەڵەباڵەغیان كرد بۆ ئەوەی گوێیان لە قورئان خوێندنی پێغەمبەری خوا بێ صلى الله علیه وسلم ، یاخود كە بینییان هاوەڵان لە دواى پێغەمبەری خواوە صلى الله علیه وسلم ركوع و سجود دەبەن جنییەكان سەرسام بوون و بۆ قەومەكەیان گێڕایەوە، یاخود وتراوە: كاتێك پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بانگەوازى یەكخواپەرستى كرد جن و مرۆڤ لێى كۆبوونەوە بۆ ئەوەی كە نورو دینی خوای گەورە بكوژێننەوە بەڵام خوای گەورە دینەكەی خۆی سەرخست وە سەریئخات و ئەیگەیەنێ .