Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِن تَسْتَفْتِحُوا۟ فَقَدْ جَآءَكُمُ ٱلْفَتْحُ ۖ وَإِن تَنتَهُوا۟ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَعُودُوا۟ نَعُدْ وَلَن تُغْنِىَ عَنكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْـًۭٔا وَلَوْ كَثُرَتْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴾
“If you have been praying for victory, [O believers] - victory has now indeed come unto you. And if you abstain [from sinning], it will be for your own good; but if you revert to it, We shall revoke [Our promise of aid] - and never will your community be of any avail to you, however great its numbers: for, behold, God is [only] with those who believe!”
[ إِنْ تَسْتَفْتِحُوا ] كافرانی مه‌ككه كاتێك هاتن بۆ به‌در (ئه‌بو جه‌هل) وتى: خوایه محمد په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى بچڕاند و شتێكى هێناوه كه ئێمه نایزانین، ئه‌مڕۆ له ناوى بده‌و ئێمه‌و موسڵمانان كێ له‌سه‌ر حه‌قه ئه‌وه سه‌ربخه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی كافران ئه‌گه‌ر ئێوه داوای سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن [ فَقَدْ جَاءَكُمُ الْفَتْحُ ] ئه‌وه له‌سه‌ر قسه‌ى خۆتان سه‌ركه‌وتن هات بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه شایه‌نی سه‌ركه‌وتنن و له‌سه‌ر حه‌قن كه موسڵمانانن [ وَإِنْ تَنْتَهُوا فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه ده‌ستهه‌ڵگرن و واز بێنن له كوفر‌و دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - موسڵمانان ئه‌مه بۆ ئێوه باشتره [ وَإِنْ تَعُودُوا نَعُدْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - كوفر ئێمه‌ش ئه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه موسڵمانان سه‌ربخه‌ین به‌سه‌رتاندا جارێكی تر هه‌روه‌كو چۆن له شه‌ڕی به‌دردا زاڵمان كردن به‌سه‌رتاندا [ وَلَنْ تُغْنِيَ عَنْكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْئًا وَلَوْ كَثُرَتْ ] ئه‌و كاته كۆمه‌ڵ و قه‌ومه‌كه‌تان هیچ سوودێكتان پێ ناگه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر چه‌ندێك زۆریش بن [ وَأَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ (١٩) ] وه به دڵنیایی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداراندایه به‌سه‌رخستن و یارمه‌تیدان و پشتیوانی كردنیان.