Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَىْءٍۢ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُۥ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ إِن كُنتُمْ ءَامَنتُم بِٱللَّهِ وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا يَوْمَ ٱلْفُرْقَانِ يَوْمَ ٱلْتَقَى ٱلْجَمْعَانِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴾
“AND KNOW that whatever booty you acquire [in war], one-fifth thereof belongs to God and the Apostle, and the near of kin, and the orphans, and the needy, and the wayfarer. [This you must observe] if you believe in God and in what We bestowed from on high upon Our servant on the day when the true was distinguished from the false - the day when the two hosts met in battle. And God has the power to will anything.”
{دابەش كردنی غەنیمە} [ وَاعْلَمُوا أَنَّمَا غَنِمْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى ] وه بزانن ئه‌ی موسڵمانان ئه‌و غه‌نیمه‌ت و ماڵه‌ی كافران كه له جه‌نگدا ده‌ستتان ئه‌كه‌وێ ئه‌وا ئه‌كرێته پێنج به‌شه‌وه له‌و پێنج به‌شه‌دا چوار به‌شی ئه‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداری غه‌زاكه‌یان كردووه‌و ئه‌و به‌شه‌ى تریشى ده‌كرێته‌وه پێنچ به‌ش و به‌شێكی بۆ خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و - صلى الله عليه وسلم - به‌شێكى بۆ خزمانی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلى الله عليه وسلم - كه (به‌نو هاشم و به‌نو موته‌ڵیبه) له جیاتى زه‌كات چونكه زه‌كات وه‌رگرتن بۆ ئه‌وان حه‌رام بووه [ وَالْيَتَامَى ] وه به‌شێكى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌تیو و بێ باوكن [ وَالْمَسَاكِينِ ] وه به‌شێكى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه فه‌قیرو هه‌ژارو نه‌دارن [ وَابْنِ السَّبِيلِ ] وه به‌شێكى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێبوارن و له شار‌و وڵاتی خۆیان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌و پاره‌یان لێ بڕاوه، ئه‌و به‌شه‌ى بۆ خواى گه‌وره‌یه بۆ كه‌عبه خه‌رج ده‌كرێت، یاخود وتراوه ناوى خواى گه‌وره له‌سه‌ره‌تاوه بۆ به‌ره‌كه‌ت باسكراوه‌و به‌شى خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - یه‌ك به‌شه، به‌ڵام ئێستا به‌شى خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - خزمانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - دابه‌ش ده‌كرێته‌وه به‌سه‌ر هه‌تیو هه‌ژارو رێبواراندا، یاخود له به‌رژه‌وه‌ندى موسڵماناندا خه‌رج ده‌كرێت [ إِنْ كُنْتُمْ آمَنْتُمْ بِاللَّهِ ] ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمانتان به‌خوای گه‌وره هه‌یه [ وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَى عَبْدِنَا ] وه ئیمانتان به هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌یه كه بۆ سه‌ر عه‌بدی خۆمان دامانبه‌زاند كه پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلى الله عليه وسلم - له جه‌نگی به‌درا له مه‌لائیكه‌ت و سه‌ركه‌وتن و دابه‌ش كردنى غه‌نیمه‌ت و ئه‌و هه‌موو موعجیزانه‌ی كه له‌وێ ڕوویدا [ يَوْمَ الْفُرْقَانِ ] ڕۆژی فورقان ڕۆژی جیا كردنه‌وه‌ی حه‌ق و باتڵ له یه‌كتری كه جه‌نگی به‌در بوو كه حه‌ق و باتڵ لێك جیا بۆوه [ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ ] ئه‌و ڕۆژه‌ی كه هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه: كۆمه‌ڵی موسڵمانان و كۆمه‌ڵى كافران به‌یه‌ك گه‌شتن وه به‌یه‌كیاندادا كه رۆژى جومعه بوو حه‌ڤده‌ى ره‌مه‌زانى ساڵى دووى كۆچى [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٤١) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه هه‌روه‌كو چۆن موسڵمانانی سه‌رخست.