Al-Fajr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَأَمَّا ٱلْإِنسَٰنُ إِذَا مَا ٱبْتَلَىٰهُ رَبُّهُۥ فَأَكْرَمَهُۥ وَنَعَّمَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّىٓ أَكْرَمَنِ ﴾
“BUT AS FOR man, whenever his Sustainer tries him by His generosity and by letting him enjoy a life of ease, he says, "My Sustainer has been [justly] generous towards me";”
{بوونى نازو نیعمه‌ت نیشانه‌ى خۆشویستنى خوا نیه} [ فَأَمَّا الْإِنْسَانُ إِذَا مَا ابْتَلَاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَهُ وَنَعَّمَهُ ] خوای گه‌وره باسی مرۆڤ ئه‌كات كه دوو جۆره: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره مرۆڤ تاقی بكاته‌وه به‌وه‌ی كه ڕێزی لێ بنێت و نازو نیعمه‌تی خۆی پێ ببه‌خشێ له سه‌روه‌ت و سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندی و له‌شساغی و ده‌سه‌ڵات و ئه‌و شتانه [ فَيَقُولُ رَبِّي أَكْرَمَنِ (١٥) ] ئه‌ڵێ: ئه‌وه خوای گه‌وره ڕێزی لێگرتووم، واته: دڵخۆشه به‌و نیعمه‌ته دونیاییانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی ئه‌به‌خشێ وا ئه‌زانێ ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ڕێزی لێناوه‌و خۆشی ویستووه، نازانێ ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌و خوای گه‌وره به‌مه تاقی ئه‌كاته‌وه.