At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَعَلَى ٱلثَّلَٰثَةِ ٱلَّذِينَ خُلِّفُوا۟ حَتَّىٰٓ إِذَا ضَاقَتْ عَلَيْهِمُ ٱلْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ وَضَاقَتْ عَلَيْهِمْ أَنفُسُهُمْ وَظَنُّوٓا۟ أَن لَّا مَلْجَأَ مِنَ ٱللَّهِ إِلَّآ إِلَيْهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ لِيَتُوبُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ ﴾
“And [He turned in His mercy, too,] towards the three [groups of believers] who had fallen prey to corruption, until in the end-after the earth, despite all its vastness, had become [too] narrow for them and their souls had become [utterly] constricted they came to know with certainty that there is no refuge from God other than [a return] unto Him; and thereupon He turned again unto them in His mercy, so that they might repent: for, verily, God alone is an acceptor of repentance, a dispenser of grace.”
{سێ كەسە دواكەوتووەكە لە غەزای (تەبوك)} [ وَعَلَى الثَّلَاثَةِ الَّذِينَ خُلِّفُوا ] وه سه‌باره‌ت به‌و سێ كه‌سه باوه‌ڕداره‌ى له‌و غه‌زایه دواكه‌وتن به‌بێ ئه‌وه‌ی عوزری شه‌رعیان هه‌بێ وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه عوزری درۆیینه بێننه‌وه‌و ڕاستگۆبوون كه (كه‌عبی كوڕی مالیك و هیلالی كوڕی ئومه‌ییه‌و موڕاره‌ی كوڕی ڕه‌بیع) بوو كه هه‌رسێكیان ئه‌نصاری بوون ئه‌وانه‌ی كه كاره‌كه‌یان دواخرا په‌نجا ڕۆژ خوای گه‌وره هێشتیانیه‌وه دوای په‌نجا ڕۆژ خوای گه‌وره لێیان خۆش‌بوو [ حَتَّى إِذَا ضَاقَتْ عَلَيْهِمُ الْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ] ئه‌و په‌نجا ڕۆژه ئه‌و زه‌ویه فراوانه‌یان له‌سه‌ر ته‌سك ببۆوه [ وَضَاقَتْ عَلَيْهِمْ أَنْفُسُهُمْ ] وه دڵیان ته‌سك و ته‌نگ بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س قسه‌ی له‌گه‌ڵیاندا نه‌ئه‌كردو كه‌س سه‌لامی لێیان نه‌ئه‌كردو كه‌س سه‌لامیانی نه‌ئه‌سه‌نده‌وه‌و هه‌جر كرابوون له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - موسڵمانانه‌وه [ وَظَنُّوا أَنْ لَا مَلْجَأَ مِنَ اللَّهِ إِلَّا إِلَيْهِ ] وه زانیان كه هیچ په‌نایه‌ك نیه په‌نای بۆ به‌رن ئیلا بۆ لای خوای گه‌وره نه‌بێ [ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ ] وه داوای لێخۆش‌بوونیان له خوا كرد وه ڕاستگۆ بوون له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره له دوای په‌نجا ڕۆژ لێیان خۆش‌بوو [ لِيَتُوبُوا ] به‌وه‌ی كه ته‌وبه‌كه‌یان قبووڵ بكات وه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ته‌وبه‌كه‌یان [ إِنَّ اللَّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (١١٨) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر ته‌وبه قبووڵ ئه‌كات له‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ لای خوا ئه‌گه‌ڕێنه‌وه، وه زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه