At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَمَا كَانَ ٱلْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُوا۟ كَآفَّةًۭ ۚ فَلَوْلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍۢ مِّنْهُمْ طَآئِفَةٌۭ لِّيَتَفَقَّهُوا۟ فِى ٱلدِّينِ وَلِيُنذِرُوا۟ قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُوٓا۟ إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ ﴾
“With all this, it is not desirable that all of the believers take the field [in time of war]. From within every group in their midst, some shall refrain from going forth to war, and shall devote themselves [instead] to acquiring a deeper knowledge of the Faith. and [thus be able to] teach their home-coming brethren, so that these [too] might guard themselves against evil.”
[ وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنْفِرُوا كَافَّةً ] وە نابێ باوەڕداران هەر هەموویان بەیەكەوە دەرچن بۆ غەزاو مەدینە چۆڵ بكەن [ فَلَوْلَا نَفَرَ مِنْ كُلِّ فِرْقَةٍ مِنْهُمْ طَائِفَةٌ ] لە هەر كۆمەڵێك لەوانە كەسانێك بمێنێتەوە لەناو شاردا [ لِيَتَفَقَّهُوا فِي الدِّينِ ] بۆ ئەوەی كە لە دین شارەزا بنو بە دوای زانستی شەرعیدا بگەڕێن [ وَلِيُنْذِرُوا قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُوا إِلَيْهِمْ ] وە پاشان كە لە دین فێربوونو گەڕانەوە قەومەكەیان ئاگادار بكەنەوە [ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ (١٢٢) ] بەڵكو ئەوانیش خۆیان بپارێزن، یاخود ئەوانەی كە لەگەڵ پێغەمبەری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ئەڕۆن ئەوان لەگەڵ پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - فێری دینو قورئانو ئەحكامی جیهادو ئەو شتانە ئەبن وە دواتر گەڕانەوە خەڵكەكە فێر بكەن.