At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَقَدْ جَآءَكُمْ رَسُولٌۭ مِّنْ أَنفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُم بِٱلْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“INDEED, there has come unto you [O mankind] an Apostle from among yourselves: heavily weighs -upon him [the thought] that you might suffer [in the life to come]; full of concern for you [is he, and] full of compassion and mercy towards the believers.”
[ لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ ] بەدڵنیایی ئەی گرۆی عەرەب پێغەمبەرێك لە نەفسی خۆتان هاتووە كە عەرەبە وەكو خۆتان، وە رەچەڵەكو سیفەتو ئەمانەتو دەستپاكی دەناسن، یاخود ئەی مرۆڤایەتی پێغەمبەرێك هاتووە وەكو خۆتان مرۆڤە [ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ ] هەر شتێك ئێوە تووشی مەشەقەو ناڕەحەتی بكات پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - پێی ناخۆشە، یان ئەوەی ئێوە تووشی سزا بكات لە قیامەتدا پێی ناخۆشە [ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ ] وە زۆر سووڕە لەسەر هیدایەتو باوەڕهێنانو سودی دونیاو قیامەتتان [ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (١٢٨) ] بەرامبەر بە باوەڕداران زۆر بەڕەحمو سۆزو بەزەیی و میهرەبانە.