At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَذَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلنَّاسِ يَوْمَ ٱلْحَجِّ ٱلْأَكْبَرِ أَنَّ ٱللَّهَ بَرِىٓءٌۭ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ۙ وَرَسُولُهُۥ ۚ فَإِن تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى ٱللَّهِ ۗ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴾
“And a proclamation from God and His Apostle [is herewith made] unto all mankind on this day of the Greatest Pilgrimage: "God disavows all who ascribe divinity to aught beside Him, and [so does] His Apostle. Hence, if you repent, it shall be for your own good; and if you turn away, then know that you can never elude God!" And unto those who are bent on denying the truth give thou [O Prophet] the tiding of grievous chastisement.”
[ وَأَذَانٌ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى النَّاسِ يَوْمَ الْحَجِّ الْأَكْبَرِ ] وه ئاگادار كردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنێك له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خواوه - صلى الله عليه وسلم - بۆ تێكڕای خه‌ڵكی له ڕۆژی حه‌جی ئه‌كبه‌ردا كه ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه، بۆیه پێی وتراوه: (الْحَجُّ الْأَكْبَر) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تیایدا كۆده‌بێته‌وه، یاخود زۆربه‌ی كرده‌وه‌و دروشمه‌كانی حه‌ج كردن ئه‌كه‌وێته ئه‌م ڕۆژه‌وه [ أَنَّ اللَّهَ بَرِيءٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ وَرَسُولُهُ ] به دڵنیایی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلى الله عليه وسلم - به‌رین له موشریكان ئه‌وانه‌ی كه عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه له‌گه‌ڵ موسڵمانان [ فَإِنْ تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] ئه‌گه‌ر بێتوو ته‌وبه بكه‌ن ئه‌ی موشریكان و له كوفر بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وه بۆ خۆتان باشتره له‌وه‌ی كه كافر بن [ وَإِنْ تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِي اللَّهِ ] وه ئه‌گه‌ر پشتهه‌ڵكه‌ن له ته‌وبه كردن وه له‌سه‌ر كوفر بمێننه‌وه ئه‌وا بزانن كه ئێوه خوای گه‌وره بێ ده‌سه‌ڵات ناكه‌ن وه ڕزگارتان نابێ له‌ده‌ست خوای گه‌وره، وه خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رتاندا هه‌یه كه سزاتان بدات [ وَبَشِّرِ الَّذِينَ كَفَرُوا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (٣) ] وه موژده بده به كافران به سزایه‌كی زۆر به ئێش و ئازار.