WhatsApp Book A Free Trial
القائمة

🕋 تفسير الآية 30 من سورة سُورَةُ التَّوۡبَةِ

At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ عُزَيْرٌ ٱبْنُ ٱللَّهِ وَقَالَتِ ٱلنَّصَٰرَى ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ ٱللَّهِ ۖ ذَٰلِكَ قَوْلُهُم بِأَفْوَٰهِهِمْ ۖ يُضَٰهِـُٔونَ قَوْلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَبْلُ ۚ قَٰتَلَهُمُ ٱللَّهُ ۚ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ﴾

“AND THE JEWS say, "Ezra is God's son," while the Christians say, "The Christ is God's son." Such are the sayings which they utter with their mouths, following in spirit assertions made in earlier times by people who denied the truth! [They deserve the imprecation:] "May God destroy them!" How perverted are their minds!”

📝 التفسير:

{جولەكەو گاور كوڕ بۆ خوا بڕیار دەدەن!} [ وَقَالَتِ الْيَهُودُ عُزَيْرٌ ابْنُ اللَّهِ ] جووله‌كه‌كان وتیان: عوزێر كوڕی خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَقَالَتِ النَّصَارَى الْمَسِيحُ ابْنُ اللَّهِ ] وه‌ گاوره‌كان وتیان: عیسا كوڕی خوای گه‌وره‌یه‌ [ ذَلِكَ قَوْلُهُمْ بِأَفْوَاهِهِمْ ] ئه‌مه‌ قسه‌ی ئه‌وان بوو كه‌ به‌ده‌م ئه‌یانكرد به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ بیری لێ بكه‌نه‌وه‌ [ يُضَاهِئُونَ قَوْلَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ قَبْلُ ] كه‌ ئه‌م قسانه‌یان هاوشێوه‌ی قسه‌ی بت په‌رستان و كافرانی پێشتر بوو كه‌ به‌ لات و عوززاو مه‌ناتیان ئه‌وت: ئه‌مانه‌ كچی خوای گه‌وره‌ن، یان ئه‌یانوت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوای گه‌وره‌یه‌ [ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ أَنَّى يُؤْفَكُونَ (٣٠) ] خوا بیانكوژێ و له‌ناویان بدات، یان نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌یان لێ بێت چۆن له‌م حه‌قه‌ لائه‌ده‌ن و ئه‌چنه‌ سه‌ر باتڵ.