At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَوْ خَرَجُوا۟ فِيكُم مَّا زَادُوكُمْ إِلَّا خَبَالًۭا وَلَأَوْضَعُوا۟ خِلَٰلَكُمْ يَبْغُونَكُمُ ٱلْفِتْنَةَ وَفِيكُمْ سَمَّٰعُونَ لَهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ ﴾
“Had these [hypocrites] set out with_ you, [O believers,] they would have added nothing to you save the evil of corruption, and would surely have scurried to and fro in your midst, seeking to stir up discord among you, seeing that there are in your midst such as would have lent them ear: but God has full knowledge of the evildoers.”
[ لَوْ خَرَجُوا فِيكُمْ مَا زَادُوكُمْ إِلَّا خَبَالًا ] ئه‌گه‌ر ئه‌م مونافیقانه له‌گه‌ڵیشتاندا ده‌رچن بۆ غه‌زاكردن ئه‌وا هیچ شتێكتان بۆ زیاد ناكه‌ن ته‌نها ئاشووبنانه‌وه‌و ئاژاوه‌گێڕان نه‌بێت له نێوانتاندا چونكه ترسنۆكن [ وَلَأَوْضَعُوا خِلَالَكُمْ ] وه نێوانیشتان تێكئه‌ده‌ن به درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن و بوهتان كردن و دووزمانی كردن له نێوانتاندا [ يَبْغُونَكُمُ الْفِتْنَةَ ] هه‌میشه ئه‌یانه‌وێ فیتنه‌و ئاشووب له نێوانتاندا بنێنه‌وه [ وَفِيكُمْ سَمَّاعُونَ لَهُمْ ] وه له‌ناو ئێوه‌ی صه‌حابه‌ش كه‌سانێك هه‌یه كه گوێیان بۆ ئه‌گرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نازانێ ئه‌مانه مونافیقن و نایانناسێت [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ (٤٧) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به سته‌مكاران ئه‌وه‌ی كه ئاوا زوڵم ئه‌كات و ئاژاوه له نێوان موسڵماناندا ئه‌نێته‌وه.