https://nabtah.net/ https://devrumaroof.techarea.co.id/ https://siami.uki.ac.id/ https://www.ir-webdesign.com/ https://matedu.matabacus.ac.ug/ https://www.banglatutorials.com/products https://www.kingdom-theology.id/ https://apdesign.cz/aktuality https://www.ir-webdesign.com/kontakt
| uswah-academy
WhatsApp Book A Free Trial
القائمة

🕋 تفسير الآية 1 من سورة سُورَةُ التِّينِ

At-Tin • KURD-TAFSIR-REBAR

﴿ بِّسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ وَٱلتِّينِ وَٱلزَّيْتُونِ ﴾

“CONSIDER the fig and the olive,”

📝 التفسير:

سوورەتی (تین) (واتە: هەنجیر) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (تین) سورەتێكى مەككى یە . ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (تین) (٨) ئایەتە. ٣- سورەتى (تین) زنجیرەى نەوەدو پێنجەمە لە ریزبەندی لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (تین) لە دواى سورەتى (بروج) دابەزیوە. ٥- (بەڕائی كوڕی عازب) (ڕەزای خوای گەورەی لێ بێت) ئەفەرمووێ: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە سەفەرێكیدا لە یەكێك لە دوو ڕكاتەكەی نوێژی عیشادا سوورەتی (وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ)ی خوێند هیچ كەسێكم نەبینی وەكو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەنگ و قیرائەتی خۆش بێ . تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسەكانى ئەم سورەتە پیرۆزە لە چوار چێوەى دوو باسی سەرەكیدایە، ئەوانیش: ١- رێزگرتن و رێزلێنانى خواى گەورە بۆ مرۆڤەكان بەوەى كە لەسەر جوانترین و رێكترین شێوە دروستى كردوون. ٢- باسكردنى باوەڕبوون بە لێپرسینەوەو وەرگرتنەوەى پاداشت و سزا، وە هەروەها دەرخستنى ئەوەش كە هیچ شتێك لاى خواى گەورە ون نابێت تەنانەت ئەگەر بە ئەندازەى گەردیلەیەكیش بێت. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە هەنجیرو بە زەیتون, كە ئاماژەیە بۆ (بیت المقدس) قودس كە لەوێ هەنجیرو زەیتونی زۆری لێیە .