Al-Bayyina • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ لَمْ يَكُنِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ وَٱلْمُشْرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ ٱلْبَيِّنَةُ ﴾
“IT IS NOT [conceivable] that such as are bent on denying the truth - [be they] from among the followers of earlier revelation or from among those who ascribe divinity to aught beside God should ever be abandoned [by Him] ere there comes unto them the [full] evidence of the truth:”
سووره‌تی (به‌یینه) (واته: به‌ڵگه) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٨) ئایه‌ته كاتێك ئه‌م سووره‌ته دابه‌زی (ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك) (ڕه‌زای خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) ئه‌فه‌رمووێ: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به (ئوبه‌ی كوڕی كه‌عبی) فه‌رموو خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووم ئه‌م سووره‌ته (لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ) به‌سه‌ر تۆدا بخوێنمه‌وه‌و بۆت بخوێنمه‌وه، (ئوبه‌ی) فه‌رمووی: ئایا خوای گه‌وره ناوی منی هێنا؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، (ئوبه‌ی) له خۆشی‌دا ده‌ستی به گریان كرد، ئیمامی بوخاری و ئیمامی موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ لَمْ يَكُنِ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ مُنْفَكِّينَ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ الْبَيِّنَةُ (١) ] ئه‌هلی كتاب له جووله‌كه‌و گاور‌و موشریك و هاوبه‌شبڕیارده‌ران و بت په‌رستانی عه‌ره‌ب و ئاگرپهرستانی عه‌جه‌م ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كوفر‌و شیركه نابن كه له‌سه‌رین و وازی لێ ناهێنن و ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرن تا به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان بۆ نه‌یات كه قورئانی پیرۆزه، یان پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - .