Al-Bayyina • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَا تَفَرَّقَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَةُ ﴾
“Now those who have been vouchsafed revelation aforetime did break up their unity [of faith] after such an evidence of the truth had come to them.”
[ وَمَا تَفَرَّقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَةُ (٤) ] وه ئه‌هلی كتابیش له جووله‌كه‌و گاوره‌كان ته‌فره‌قه‌و ناكۆكی و جیاوازی نه‌كه‌وته نێوانیان ئیلا له پاش ئه‌وه نه‌بێ كه پێغه‌مبه‌ری خوا هات - صلی الله علیه وسلم - جیاوازی كه‌وته نێوانیانه‌وه هه‌ندێكیان موسڵمان بوون وه زۆربه‌یشیان موسڵمان نه‌بوون و له‌سه‌ر كوفر‌و شیركی خۆیان مانه‌وه كه ئه‌بوایه هه‌موویان ئیمانیان پێ بهێنایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆیان وه له كتێبه‌كانی خۆیاندا هاتبوو وه موژده‌یان پێ‌درابوو كه پێغه‌مبه‌ری ئاخیر زه‌مان دێت - صلی الله علیه وسلم - وه هه‌ر كاتێك هات ئێوه شوێنی بكه‌ون.