Al-Bayyina • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمْ خَيْرُ ٱلْبَرِيَّةِ ﴾
“[And,] verily, those who have attained to faith, and do righteous deeds - it is they, they who are the best of all creatures.”
{باوه‌ڕدارى راسته‌قینه له مه‌لائیكه‌ت باشتره} [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه نیه‌تت بۆ خوای گه‌وره بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بێت و بیدعه نه‌بێت) [ أُولَئِكَ هُمْ خَيْرُ الْبَرِيَّةِ (٧) ] ئه‌مانه باشترین دروستكراوی خوای گه‌وره‌ن، ئه‌بو هوڕه‌یره (خوای لێ ڕازی بێ) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی تر له زانایاندا ئه‌م ئایه‌ته ئه‌كه‌نه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و ئه‌هلی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستن و شه‌ریكیان بۆ خوا دانه‌ناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه ئه‌مانه فه‌زڵیان زیاتره به‌سه‌ر مه‌لائیكه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م باوه‌ڕدارانه باشترین دروستكراوی خوان، واته: له جنیش باشترن، ته‌نانه‌ت ئه‌فه‌رموون: له مه‌لائیكه‌تیش باشترن، هه‌ر كه‌سێك عیباده‌تی خوا بكات و شه‌ریك بۆ خوا دانه‌نێ و كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بدات ئه‌مانه لای خوای گه‌وره له مه‌لائیكه‌ت به‌ڕێزترن.