Al-Bayyina • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ جَزَآؤُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِىَ رَبَّهُۥ ﴾
“Their reward [awaits them] with God: gardens of perpetual bliss, through which running waters flow, therein to abide beyond the count of time; well-pleased is God with them, and well-pleased are they with Him: all this awaits him who of his Sustainer stands in awe!.”
[ جَزَاؤُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] پاداشتی ئه‌م كه‌سانه كه ئیمان و كرده‌وه‌ی چاكیان كۆكردۆته‌وه له‌لای په‌روه‌ردگاریان له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره ئه‌یانخاته به‌هه‌شتێكه‌وه كه شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه كه جۆگه‌له ئاو به ژێر دار‌و باخ و خانووه‌كانیاندا ئه‌ڕوات به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ] خوای گه‌وره له‌وان ڕازییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كرده‌وه‌ی چاكیان ئه‌نجام داوه له دونیا وه ئیمانیان به‌خوای گه‌وره هێناوه وه شه‌ریكیان بۆ خوا دانه‌ناوه، وه ئه‌وانیش له خوای گه‌وره ڕازین له‌و به‌شه‌ی كه پێیان ئه‌دا كه چ فه‌زڵ و چاكه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات وه ئه‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تیان پێ ئه‌به‌خشێ تا ڕازیان ئه‌كات، وه ڕووی پیرۆزی خۆی نیشانیان ئه‌دا له‌ناو به‌هه‌شتدا [ ذَلِكَ لِمَنْ خَشِيَ رَبَّهُ (٨) ] ئه‌م پاداشته زۆرانه بۆ كه‌سێكه كه له خوای گه‌وره بترسێ وه عیباده‌تی خوای گه‌وره بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئه‌بینێت، والله أعلم.