Az-Zalzala • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ إِذَا زُلْزِلَتِ ٱلْأَرْضُ زِلْزَالَهَا ﴾
“WHEN THE EARTH quakes with her [last] mighty quaking,”
سووره‌تی (زه‌لزه‌له) (واته: له‌رزین و هه‌ژاندن) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (٨) ئایه‌ته ئه‌و فه‌رموودانه‌ی له‌سه‌ر فه‌زڵی سووره‌تی زه‌لزه‌له (إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا) هاتووه كه نیوه‌ی قورئانه یان چواریه‌كی قورئانه ئه‌و فه‌رموودانه هه‌مووی زه‌عیفه‌و هیچیان صه‌حیح نین. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا (١) ] كاتێك كه زه‌وی ئه‌هه‌ژێت و ئه‌جووڵێت و ئه‌له‌رزێت له‌رزینێكی زۆر سه‌خت كه له ژێره‌وه‌ی ئه‌هه‌ژێت و ئه‌جوولێت و ئه‌له‌رزێت تا هه‌رچی له‌سه‌ره هه‌مووی ئه‌شكێنێت.