Az-Zalzala • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَخْرَجَتِ ٱلْأَرْضُ أَثْقَالَهَا ﴾
“and [when] the earth yields up her burdens,”
[ وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا (٢) ] وه هه‌رچی له‌ناو سكی زه‌ویدا هه‌یه له مردوو و له كه‌نز هه‌ر هه‌مووی فڕێ ئه‌داته ده‌ره‌وه، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (زه‌وی هه‌رچی كه‌نزه‌كانی ناوی هه‌یه هه‌مووی فڕێ ئه‌داته ده‌ره‌وه وه‌كو كۆڵه‌كه‌ی گه‌وره له ئاڵتوون وه له زیو تا پیاوكوژ دێت ئه‌ڵێ: له پێناو ئه‌مه‌دا من خه‌ڵكم كوشت، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی پچڕاندووه ئه‌ڵێ: له‌پێناو ئه‌مه‌دا من په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیم پچڕاند، ئه‌وه‌ی دزی كردووه ئه‌ڵێ: من له پێناو ئه‌مه‌دا ده‌ستم بڕا، پاشان بانگیان ئه‌كرێ فه‌رموو بیبه‌ن كه‌س نایبات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ڕۆژی قیامه‌ته‌و بۆیه زه‌وی هه‌رچی كه‌نزێك له‌ناویدایه فڕێی داوه‌و هه‌رچی مردوویه‌ك هه‌یه هه‌مووی فڕێ ئه‌داته ده‌ره‌وه.