Az-Zalzala • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَوْمَئِذٍۢ يَصْدُرُ ٱلنَّاسُ أَشْتَاتًۭا لِّيُرَوْا۟ أَعْمَٰلَهُمْ ﴾
“On that Day will all men come forward, cut off from one another, to be shown their [past] deeds.”
[ يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا ] له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی ئه‌بنه چه‌ند پۆلێكه‌وه خه‌ڵكه‌كه هه‌موویان وه‌كو یه‌ك نین به‌ڵكو جیاوازن خه‌ڵك له‌ناو گۆڕه‌كان كه دێنه ده‌ره‌وه به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر به‌ڕێ ئه‌كه‌ون هه‌یانه ئیمانداره‌و هه‌یانه كافره، هه‌یانه ئه‌مینه‌و هه‌یانه ئه‌ترسێ، هه‌یانه رووى سپی و گه‌شه كه به‌هه‌شتییه‌كانن، وه هه‌یانه روویان ڕه‌شه كه دۆزه‌خییه‌كانن، واته: هه‌موویان به‌یه‌ك شێواز نین به‌ڵكو چه‌ند پارچه پارچه‌و گروپ گروپ و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵن هه‌موویان وه‌كو یه‌ك وانین هه‌یانه كرده‌وه‌ی چاكی كردووه هه‌یه كرده‌وه‌ی خراپی كردووه [ لِيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ (٦) ] تا كرده‌وه‌ی خۆیان ببینن له‌وێ هه‌ر كه‌سێك هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی كردبێ پێی ئه‌ووترێ و هه‌واڵی پێ ئه‌درێ كه ئه‌مه كرده‌وه‌كانته.