Az-Zalzala • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًۭا يَرَهُۥ ﴾
“And so, he who shall have done an atom's weight of good, shall behold it;”
{چاكه‌و خراپه چه‌ندێك كه‌م بێت ده‌یبینیته‌وه} [ فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ (٧) ] له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی چاكی كردبێ له دونیادا به ئه‌ندازه‌ی مسقاله زه‌ڕه‌یه‌ك واته: بچووكترین مێرووله یاخود ئه‌و گه‌رده‌ی كه ئه‌بینرێت تهپو تۆزێك له په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌وه دیاره ئه‌وه‌ش ئه‌گرێته‌وه، جا كه‌سێك به ئه‌ندازه‌ی یه‌كێك له‌و گه‌ردانه چاكه‌و خێری كردبێ ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌جرو پاداشته‌كه‌ی وه‌رئه‌گرێ، بۆیه نابێ مرۆڤی موسڵمان چاكه‌ی له‌لا كه‌م بێ، هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (خۆتان له ئاگری دۆزه‌خ بپارێزن ئه‌گه‌ر به له‌ته خورمایه‌كیش بێت كه كردووته به‌خێر له پێناو خوای گه‌وره‌دا به‌كه‌می مه‌زانه، ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی چاكیش بێ به‌كه‌می مه‌زانه، ئه‌گه‌ر له دۆلكه‌كه‌ت ئاو بكه‌یته ناو گڵاسی كه‌سێكی تره‌وه به‌كه‌می مه‌زانه، ئه‌گه‌ر به‌ڕووی خۆش به‌رامبه‌ر موسڵمانێك ڕاوه‌ستی و ڕووت له گه‌ڵیدا خۆشبێ به‌كه‌می مه‌زانه، ئه‌گه‌ر پێی ئاژه‌ڵێك به‌دیاری به‌ری بۆ هاوسێكه‌ت به‌كه‌می مه‌زانه)، ئه‌مانه هه‌رچه‌نده خێر‌و شتێكی یه‌كجار كه‌من، به‌ڵام له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ر كه‌سێك له‌وانه كه‌متر به ئه‌ندازه‌ی گه‌ردێك یان مێروووله‌یه‌كی بچووك خێر‌و چاكه بكات ئه‌یبینێته‌وه‌و خوای گه‌وره ئه‌جرو پاداشتى ئه‌داته‌وه له‌سه‌ری، وه چاكه‌یش یه‌ك به ده‌یه تا یه‌ك به حه‌وت سه‌د تا زیاتریش.